
بەنزینخانە
SNN-
نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە شاری هەولێر دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر لیترێک بەنزین بە کۆ 250 دینار دابەزی و گەیشتە 1,400 دینار، ئەمەش وایکردووە لە بەنزینخانەکاندا نرخەکەی بۆ نێوان 1,550 تا 1,700 دینار داببەزێت.
جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئاب ڕایگەیاند: نرخی لیترێک بەنزین بە کۆ دابەزیوە بۆ هەزار و 400 دینار، واتە هەر لیترێک 250 دینار دابەزیوە.
بە پێی بەدواداچوونەکان، نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانیشدا دابەزیوە بە جۆرێک لە هەندێک بەنزینخانە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 1550 دینارە، و لە بەشێکی تریاندا کە هێشتا بەنزینی پێشوویان ماوە، لیتری لە نێوان 1600 بۆ 1700 دینارە.
لە لایەکی ترەوە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نرخەکان جێگیرن و بەراورد بە هەولێر هەرزانترن، بە جۆرێک نرخی بەنزینی نۆرماڵ لەو پارێزگایانە لە نێوان 1,200 بۆ 1,350 دیناردایە، هاوکات پارێزگای دهۆکیش هاوشێوەی هەولێر نرخەکانی بەرەو دابەزین چووە.
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
57 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئێران: ئەمریکا توانای نییە ئەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا کردی بەرامبەر ئێمە بیکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
57 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









