تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند

0
0

SNN-

میدیای فەرمی ئێران ئاشکرای کرد کە تاران پەیامێکی ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردووە و تێیدا حەوت مەرجی دیاریکراوی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا داناوە، هاوکات هۆشداری داوە کە تا ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکرێن، گەرووەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە ئەم مەرجانە لەلایەن باڵاترین بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ئێرانەوە پەسەند کراون و وەک هێڵی سوور دیاریکراون، پێداگریش لەسەر ئەوە کراوە کە بەبێ بەدەمەوەهاتنی واشنتن بۆ داواکارییەکانی تاران، هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز ئاسایی نابێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بڕیارە سبەینێ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە سوڵتاننشینی عومان بە بەشداریی نوێنەرانی عێراق و وڵاتانی کەنداو بەڕێوەبچێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمی دیاریکردنی ڕێڕەوی پارێزراو بۆ هاتووچۆی دەریایی لەو گەرووە ستراتیژییەدا کە بە شاڕەگی هەناردەکردنی نەوت و گازی جیهان دادەنرێت.

داخرانی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بەهۆی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئەمەریکا، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی و شڵەژانی بازاڕی وزەی جیهان کە لێکەوتەکانی بەردەوامن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this