وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: حکومەتی فیدراڵ 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات

0
1

SNN-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند: وای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتەکەیان بۆ دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتەکە، ئەم بڕە نەوتە تەنیا 18%ی پێداویستیی هەرێمی کوردستان دابین دەکات؛ لە کاتێکدا پێویستیی گشتیی هەرێم بە بڕی 268,710,600 لیتر مەزەندە کراوە، بە مەرجێک بۆ هەر خێزانێک تەنیا 200 لیتر دابین بکرێت.

لای خۆیەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند کە هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزای شارەکانەوە و بە میکانیزمێکی گونجاو، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بە هەمان ئەو نرخەی کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە دیاریکراوە کە 250 دینارە بۆ هەر لیترێک.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختیشی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بۆ خێرا گواستنەوەی ئەم بڕە نەوتە و هەوڵدان بۆ زیادکردنی پشکەکە بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییە ڕاستەقینەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بگونجێت

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this