هەنگاوەکانی چارەسەری کێشەی ئاوی سلێمانی و چەمچەماڵ دەستیپێکرد؛ نوێترین زانیاری لەبارەی هەردوو پڕۆژەکە

هێڵی سێی دووکان - سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی کارەکانی پڕۆژەی هێڵی سێی دووکان – سلێمانی رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵیش گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو.
تەواوبوونی قۆناغی دیزاین و رەزامەندییەکان
ئەمڕۆ شەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی هێڵی سێی دووکان – سلێمانی لە قۆناخی دیزاینکردن تەواو بووە و رەزامەندیشی لەسەر دراوە، لە ئێستاشدا بەش بەشی پڕۆژەکە بە وردەکاریی تەواوەوە دیزاینی ئەندازیاری بۆ دەکرێت.
دەستپێکردنی کارە مەیدانییەکان و ئاستی جێبەجێکردن
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاشکرای کرد، لە هەندێک شوێنی پڕۆژەکە کاری هەڵکەندن دەستیپێکردووە و لە هەندێک شوێنی دیکەش کۆنکرێت کراوە. هەروەها ئیشوکارەکانی دانانی کەمپ و یەکلاییکردنەوەی رێڕەوی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و هێڵە سەرەکییەکانی ئاو تەواو بووە، کە لە دوو بۆڕیی سەرەکیی قەبارە 1400 ملیمەتری پێکدێن. هاوکات ژمارەیەکی زۆر کارمەند و ئامێری قورس لە شوێنی پڕۆژەکە سەرقاڵی کارکردنن و بە گشتی تاوەکو ئێستا 5%ـی تەواوی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.
وادەی تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ
سەبارەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، ئاری ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد کە کارکردن تێیدا بەردەوامە و 45%ـی کارەکانی تەواو بووە. ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر هیچ گرفتێکی دارایی نەیەتە پێش، بەڵێن دراوە لە ماوەی 7 بۆ 8 مانگی داهاتوودا تەواوی پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بکەوێتە کار.
هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابیانی زانکۆ حکومییەکان؛ کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە 5 قیست دەدرێت
تشرینی یهكهم 19, 2026ئەمڕۆ دوا مۆڵەتە بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
تشرینی یهكهم 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
39 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نهوتی له سهروی 110 دۆلارهوه؛ ئهگهری بهرزبونهوهی زیاتری ههیه
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ مەرجی راگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران راگەیاند
39 خولهك لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش لەبارەی پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان راگەیەندرا
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









