بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات

SNN-
سندوقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF) ئاشکرایکرد کە سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی نوێی قەرزدانە بۆ عێراق. ئەم هەنگاوەی سندوقەکە دوای ئەوە دێت کە ئابووریی عێراق بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی سەر ئێرانەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە و حکومەتی بەغداش بۆ دابینکردنی مووچە و دارایی گشتی تووشی ئاستەنگ بووەتەوە.
لەبارەی ئامادەکارییەکانی بەرنامەکەوە، جولی کۆزاک، وتەبێژی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو ڕایگەیاند، پلانەکەیان بریتییە لە پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ تێگەیشتن لە کارە لەپێشینەکانیان و چارەسەرکردنی خاڵە بێهێزەکان، بەمەبەستی دیاریکردنی باشترین ڕێگا بۆ پشتیوانیکردنی وڵاتەکە لەڕێگەی بەرنامەیەکی دارایی گشتگیرەوە. کێشەکانیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە عێراق پێش هەڵگیرسانی جەنگەکەش بەدەست کێشەی توندی دارایی و کەمیی داهاتی ناونەوتییەوە دەیناڵاند.
پێشتریش کریستالینا گۆرگیڤا، بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو ئاشکرای کردبوو کە حکومەتی عێراق داوای بەرنامەیەکی نوێی پشتیوانیی دارایی لێکردوون. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە هەرچەندە گەشەی ئابووریی جیهانی تا ڕادەیەک خۆڕاگر بووە، بەڵام کاریگەریی ململانێ و جەنگەکان جیاوازە و ناوچە سستە ئابوورییەکان تووشی زیانی بەرفراوان دەبنەوە.
هۆکاری سەرەکیی خراپتربوونی دۆخەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە 28ی شوباتی 2026، ئێران جووڵەی دەریاوانی لە گەرووی هورمز سنووردار کردووە، کە زۆربەی ناردنەدەرەوەی وزەی عێراق بەوێدا تێدەپەڕێت، هاوکات واشنتنیش گەمارۆی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران و ڕێڕەوە ئاوییەکان.
لەکۆتاییدا، سندوقی نێودەوڵەتیی دراو پێشبینی دەکات ئابووریی عێراق بەڕێژەی 16% دابکشێت. شایەنی باسە دوا بەرنامەی هاوکاریی عێراق لەگەڵ سندوقەکە لە ساڵی 2019 کۆتایی هاتبوو، کە بەهۆیەوە تا ساڵی 2030 بڕی 428 ملیۆن دۆلار سوودی قەرزەکانی لەسەر کەڵەکە دەبێت.
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
تشرینی یهكهم 29, 2026هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
تشرینی یهكهم 28, 2026بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
تشرینی یهكهم 27, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









