هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران

0
5

SNN-

زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە لە عێراق کرا و بەشێکی بەرچاوی فەرمانبەران مووچەیان وەرگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی کەمی داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەواوبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هیچ ئاستەنگێک نەیەتە پێش، راستەوخۆ دوای ئەوە پارەی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت،

لەبارەی دەستپێکردنی رێکارەکانی وردبینیکردن لە لیستی مووچە وتی، “ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەستیپێکرد و لە رۆژانی داهاتوودا تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێ زوو پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکرێت.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this