ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

0
2

SNN-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات، بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامی دوا دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت لەبارەی هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی و دۆسیەی وزە.

لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی دوا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ (کە لە 24ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو) دەخرێتەڕوو. لەو بڕگەیەدا ئەندامانی شاندەکە ئەنجامی تێبینی و پێشنیازەکانیان سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ماددەی 10ی ڕەشنووسی بودجە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەشدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و بەئەندامێتی وەزیرانی نەوت و کارەبای عێراق بۆ هەرێمی کوردستان (لە 25ی ئەم مانگە لە دهۆک) تاوتوێ دەکرێت، کە تایبەت بوو بە هاوئاهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لە دۆسیەکانی نەوت و وزە لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە گەڕێنراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی تەرخانکردنی دارایی بۆ وەزارەتە تازە زیادکراوەکان، هەرێمی کوردستان بەدوای ئاسانکاریدا دەگەڕێت تا لەم دەرفەتەدا گۆڕانکاریی پێویست لە ماددەی 10 بەپێی ڕێککەوتنەکان بباتە پێشەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this