شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

0
3

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە 28ی 10 ی 2026 تا سەرەتای مانگی 11، شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما زۆر ڕوو لە دابەزین دەکەن.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی د رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی نزیکەی  بە دوو قۆناغ دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سوور، و سەرچاوەی شێی شەپۆلەکە لە زەریای ئەتڵەسی، ئەفریقا و دەریای سوورەوە لەگەڵ بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکوور تێکەڵ دەبێت.

کاتی دەستپێکردن و جووڵەی شەپۆلەکە

قۆناغی یەکەم لە 28-10-وە شەپۆلەکە لە عێراقەوە دەست پێدەکات و دواتر دەگاتە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و هەولێر، بەردەوام دەبێت بەرەو سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە و جارجار هەورەبروسکە و زیادبوونی خێرایی بای لەگەڵدا دەبێت.

قۆناغی دووەم لە سەرەتای مانگی 11-وە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوای سارد، ڕێژەی بەفر و باران زۆر زیاد دەکات.

داتا و ئامارەکانی شەپۆلەکە

ڕێژەی بارانبارین: لە نێوان 15 بۆ 50 ملم دەبێت، و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری گەیشتن بە 70 ملم هەیە.

کەشی کەشوهەوا: لە هەموو شارەکان باران دەبارێت، لە گەرمیان ڕێژەکە باش دەبێت، و لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

هۆشداریی لافاو: بەهۆی چڕبوونەوەی لەناکاوی هەور، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچەدا هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this