دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 له‌ عێراق تاوەکو ئێستا ته‌واو نه‌بووه‌

0
0

SNN-

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ـی 2026ـی مووچه‌خۆرانی عێراق كرد، به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا عێراق دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ـی ته‌واو نه‌كردووه‌ و هێشتا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانی و رۆشنبیری و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش نه‌كراون.

هاوكات دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری ته‌واو نه‌كردووه‌، له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش كراون، به‌ڵام له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی تر دابه‌ش نه‌كراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ عێراق پشووی فه‌رمییه‌ و مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت، به‌وه‌ش به‌شی به‌رچاوی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی عێراق، له‌ناو مانگی 11دا مووچه‌ی مانگی 10 وه‌رده‌گرن

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this