وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵى توركیا خۆیدایه و هه‌ركات بیه‌وێت بۆردومان ده‌كات

لۆگۆى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و هۆشیارى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌هۆى نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان بارودۆخ ره‌خساوه كه ئه‌و وڵاتانه بێن و چه‌ك و هێزى خۆیان له هه‌رێمى كوردستان تاقیبكه‌نه‌وه.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و هۆشیارى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به (SNN)ى راگه‌یاند: “به‌داخه‌وه ئه‌مه چه‌ندین جاره حه‌ره‌مى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانى توركیاوه پێشێلده‌كرێت و هێزى خۆیان تاقى ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئیدانه‌ى بۆردومانه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى توركیا ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان و به پێشێلكارى زه‌ق ناویده‌به‌ین”.
وتیشى: “لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه خه‌مڵاندنیان بۆ زیانه‌كان كردووه ئێمه هیوادارین ئه‌و پرسه بكرێته كه‌یسێكى گرنگ و ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وى چیتر توركیا سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییانى سڤیل به‌م جۆره نه‌كاته قوربانى”.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و هۆشیارى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا زانیاری‌یان له‌سه‌ر هێرشه‌كان هه‌یه و پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم له‌و بابه‌ته ئاگادار ده‌كرێته‌وه؟ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ”ئێمه به هیچ جۆرێك ئاگادارى كاتى بۆردومانه‌كه نه‌بووین و پرسمان پێنه‌كراوه، ئه‌وان دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵى خۆیاندایه پرس و راوێژ به ئێمه ناكه‌ن، هه‌ركات بیانه‌وێت بۆردومان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش هه‌میشه ئه‌و كاره ئیدانه ده‌كه‌ین، چونكه ده‌بێته پشێوى ئه‌منى و ئاڵۆزى تووند له ناوچه‌كه‌دا دروستده‌كات”.
كۆتا ساته‌كانى شه‌وى رابردوو و یه‌كشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









