“رووسیا لە بەرامبەر کوشتنی سەربازانی ئەمریکی بزووتنەوەی تاڵیبانی خەڵات کردووە”

سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وێنە: CNN
SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە رووسیا لە بەرامبەر کوشتنی سەربازانی ئەمریکا و سەربازانی ناتۆ لە ئەفغانستان، خەڵاتی داوەتە چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان.
رۆژنامە ئەمریکییەکە لەوبارەیەوە لێدوانی لە ژمارەیەک بەرپرسی هەواڵگریی ئاگادار وەرگرتووە کە رایانگەیاندووە “ئەمریکا بەر لە مانگێک ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە یەکەکانی هەواڵگریی سەربازی رووسیا لە بەرامبەر کوشتنی سەربازانی ئەمریکا و سەربازانی ناتۆ لە ئەفغانستان، بە نهێنی خەڵاتیان داوەتە چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان”.
ئەو بەرپرسانە رایانگەیاندووە کە لە میانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەکدارە دەستگیرکراوەکانی تاڵیباندا، زانیارییان لەسەر ئەو پرسە بە دەست گەیشتووە.
دوای ئەوەی ئەنجامی بەدواداچوونەکانی هەواڵگری ئەمریکا لەوبارەیەوە پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ کرا، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی و ئاژانسەکانی هەواڵگریی لە کۆتاییەکانی ئازاری رابردوودا، بە وردی تاوتوێکران.
بە وتەی ئەو بەرپرسانەی هەواڵگریی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەک بژاردە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە ئامادەکراون، بەڵام هێشتا کۆشکی سپی رێگای نەداوە هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو بژاردانە بنرێت.
ئاشکراشیانکردووە لە 2019دا لە ئەفغانستان، 20 ئەمریکی کوژراون، بەڵام شێوەی کوشتنەکانیان روون نەکراوەتەوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









