پاش دواخستن بۆ ماوه‌ی 4 مانگ فۆرمولا1 ئاماده‌كاریی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه ده‌كات

فۆرمۆلا 1
SNN Sport
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌رزی پاڵه‌وانێتی ” فۆرمولا1″ بۆ پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێل له نه‌مسا ده‌ستپێده‌كات ،ئەمەش پاش 4 مانگ له واده‌ی دارێژراو بۆ زه‌نگی ده‌ستپێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه .
ركابه‌رییه‌كانی له كه‌شێکی جیاوازدا به‌رێوه‌ده‌چن ، به‌ڵام ئامانجی لویس هامیڵتۆن پاڵه‌وانی جیهان به جێگیریی ده‌مێنێته‌وه به بێ گۆڕانكاری.
هامیڵتۆن پاڵه‌وانی جیهان به هیوایه ریكۆردی مایكل شوماخه‌ر ئه‌فسانه‌ی فۆرمولا1 یه‌كسان بكاته‌وه ، له رێگەی بەدهستهێنانی حهوتهمین نازناوی ، له به‌رامبه‌ردا تیپه‌كه‌ی ( مارسیدس ) هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ریكۆردێكی پێوانه‌یی ، به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو نازناوی شوفێران و كۆمپانیای دروستكه‌ران بۆ حهوتهمین جاری له سه‌ریه‌ك.
ئه‌و شوفێره بریتانییه كه نێو بانگه‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ دابینكردنی هەمەجۆری زیاتر له وه‌رزش و نه‌هێشتنی ره‌گه‌ز په‌رەستی، هه‌وڵ ده‌دات بۆ ركابه‌ریكردن به به‌هێزییه‌وه ، به‌ڵام د‌رك به‌بوونی چه‌ندین ئاڵنگاری نوێ و پێشبینی نه‌كراوه ده‌كات .
هامیڵتۆنی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له رێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆمپانیای ” مارسیدس “دا وتی ” ئێمه به باشترین شێوه‌ی فه‌راهه‌م كرا‌و خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین ، به‌وه‌ی كه ده‌بێته قورسترین وه‌رزی فۆرمولا1 ده‌یبینێت و ئێمه‌ش هه‌موومان ده‌یبینین “.
پێشبڕكێی ده‌ستپێك له نه‌مسا هیچ ئاماده‌بوونێكی هانده‌ران ، یاخود سپۆنسه‌ره‌كان یان یه‌كه‌كانی میوانداریكردن ، یان ئه‌و شوێنانه‌ی ته‌رخان كراوه بۆ گه‌وره میوانه‌كان بهخۆوەوە نابینێت، هه‌روه‌ها رێگە نادرێت به نزیك بوونه‌وه له نێوان تیپه‌كان و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبهحێدهكرێت بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە
كانونی دووه‌م 17, 2021رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات
كانونی دووه‌م 12, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









