
زیدان
SNN Sport
سبەی پێنجشەممە، لە رکابەرییەکانی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی قورسدا میوانداری یانەی خیتافی مەدریدی دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردو باسی لە یاریەکە کرد.
زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” من دڵخۆشم و وشانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، بەڵام 6 یاری کۆتایی چاوەڕوانمان دەکات، یەکەم کۆتایش سبەی دەبێت دژی خیتافی، لەسەرمانە باشترین ئاست پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی براوە بین،بە دۆخێکی باش گوزەر دەکەین ،بەڵام ئەمە مانای هیچ نیە و ئێمە ئێستا ئامادەین بۆ یاری خیتافی”.
دواتر وتی” بردنەوە لە یاری سبەی یانە دۆڕان هیچ شتێکی کۆتایی نیە، بەردەوام دەبین لە کارکردن بەهێزو توانای خۆمانەوە، سبەی رووبەڕووی رکابەرێکی قورس دەبینەوە، بۆ ئێمە ئاڵۆز دەبێت، ئێمە هەوڵ دەدەین چارەسەر بدۆزینەوە بۆ بردنەوەی یاریەکە، ئامانجی من ئەوەیە هەموو یارییەکان ببەینەوە، بەڵام کەس نازانێت چی روودەدات”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی”هیچ شتێکم لەسەر جەیمس نیە ئەوەی کە وتویەتی، ئەو دەیەوێت زۆر یاری بکات، ئەوەش راستییە، ئەو لەگەڵ ئێمەیەو یاری دەکات، گرنگی کاسێمێرۆش دەزانین، هاوسەنگی بە ئێمە دەدات، بەباشی یاری دەکات و سوودمان لەو یاریزانە بینیوەو بردنەوەمان بۆ ئاسان دەکات،حەکیمیش هێشتا یاریزانی ئێمەیە، بەڵام ئەگەری روودانی هەرشتێک هەیە کە رووبدات”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









