وێنە و ڤیدیۆ:بایرن میونخ بۆجاری بیستەم بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا

بایرن میونخ
SNN Sport
لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونخ توانی بە ئەنجامێکی گەورەو 4-2 لە یانەی بایەر لیڤەرکوزن بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
یاریەکە لە یاریگای ئۆڵۆمپی ستادیۆم ئەنجامدرا، تێیدا سەرەتا یانەی بایرن میونخ لە خولەکەکانی 16 و 24 بە دوو گۆڵی یاریزانان ئەلابا و گنابری پێشکەوت و گێمی یەکەم 2-0 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 59 واژۆی لەسەر گۆڵی سێیەم کرد.
دوای ئەم گۆڵە بیندەر توانی لە خولەکی 63 گۆڵێک بۆ یانەی لیڤەرکوزن بکات، بەڵام جارێکی تر لیڤاندۆڤسکی توانی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی بکات و ئەنجامەکە بکاتە 4-1.
لە خولەکی 90 هاڤرتز توانی گۆڵێک بە لێدانی سزا بۆ لیڤەرکوزن بکات و لە کۆتایدا یاریەکە 4-2 بە سوودی یانە باڤاریەکە تەواو بوو، توانی بۆ جاری بیستەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوان.
یانەی بایرن میونخ ژمارەی پێوانەیی لە بردنەوەی ئەم نازناوە بەدەستهێناوەو لە کۆی 24 نازناو توانیویەتی 20ی بباتەوەو بە جیاوازی 14 نازناو لە پێش ڤێردەربرێمەنی دووەم دێت.



هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









