
نەیمار ومباپی
SNN Sport
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە پشت بەستن بە میدیا فەرەنسییەکان بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان نرخی هەردو ئەستێرەی یانەکەی مباپی و نەیمار دیاری دەکات و ئامادەیە دەستبەرداری یەکێکیان ببێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، نرخی یەکێک لەو دوو ئەستێرە 170 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەگەر هەر یانەیەک دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی ئێستا یەکێک لەو دوو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، دەبێت ئەو بڕە پارە بدات.
هەروەها نەیمار لەگەڵ پاریس رێککەوتووە بۆ چوون لەم یانەیە، ئەگەر بەرشەلۆنە ئامادەی گواستنەوەی بێت، بەڵام یانەکە کەتەلۆنیەکە سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی رابردوو هەموو هەوڵێکی دا، تا ئێستا هیچ کارێکی بۆ گەڕانەوەی نەیمار نەکردووە.
لە کۆتایدا رۆژنامەکە نوسیویەتی، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت نەیمار بگەڕێنێتەوە، بەڵام بە نیازە یاریزانی وەکو گریزمان یان عوسمان دیمبلی بخاتە گرێبەستەکەوە، چونکە یانە کەتەلۆنیەکە توانی پێدانی ئەو بڕە پارەی نیەو لە ئێستادا یانەکە رووبەڕووی قەیران بووەتەوە، لە ماوەی رابردووش مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی لە %70 کەمکردەوە.
بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یانەکانی ئەوروپا داهاتیان کەمبووەتەوەو نرخی یاریزانان بە بەراورد بە گواستنەوەکانی ساڵانی رابردوو، زۆر کەمیکردووە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









