ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بیلباویشی تێپەڕاندو زیاتر لە نازناوەکە نزیکبووەوە

ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لەیارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی تری بەدەستهێناو توانی 1-0 شکست بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو بهێنێت و زیاتر خۆی لە بردنەوەی نازناوەکە نزیک بکاتەوە.
یاریەکە لە یاریگای سان مامێس ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم دوای چەند هەوڵدانێک لە لایەن هەردو یانەوە، ئەو گێمە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی ریاڵ مەدرید سوودی لە لێدانێکی سزا بینی، کاتێک مارسێلۆ دروستیکرد، رامۆس توانی بە سەرکەوتوویی لە خولەکی 73 گۆڵی بردنەوەی یانەکەی بکات، کە گۆڵی ژمارە 10ی ئەو یاریزانە بوو لەم وەرزەی لالیگا.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی شاهانە لە پێشەنگی بووە 77 خاڵ، بە جیاوازی 7 خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنەی دووەم دێت، کە ئەمشەو رووبەڕووی یانەی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە.
خاڵەکانی بیلباو لە پلەی هەشتەم بووە 48 خاڵ.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









