
کیکی سیتین
SNN Sport
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یاری سبەی دێربی دژی یانەی ئیسپانیۆل، بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی یانەکەی کرد.
ستیتین رایگەیاند: بەڵێ یاری دێربی پێوانە ناکرێت، لەسەرمانە باشترین ئاست نیشان بدەین، من دڵخۆشم و یانەکەم خۆشحاڵە بەکاری ئێمە،لەسەرمانە تا کۆتا رۆژ کار بکەین، راستە کارەکە قورسە بەڵام نامانەوێت خۆمان بەدەستەوە بدەین، لە یاری ڤیاریاڵ ئێمە نایاب بووین”.
دواتر وتی:” بە دڵنیاییەوە ئێمە دەمانەوێت نازناوی خولەکە ببەینەوە،ئەگەر سبەی ئێمە لەو یانەیە ببەینەوە ئێمە هۆکار نین بۆ دابەزینی ئەوان، ئەوە پەیوەندی بە کاری سەرەتای وەرزەکەی خۆیانەوە هەیە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:” دی یۆنگ چاکبووەتەوەو ئێستا راهێنان دەکات لەگەڵ تیپەکە، گریزمانیش بەهرەو توانایەکی باشی هەیەو یاریکردنی سێرجی رۆبێرتۆش لە هێڵی ناوەند شتێکی گرنگە، ڤیدالیش گرێبەستی هەیەو دەیەوێت بمێنێتەوە و لە پلانەکانی ئێمەدایە لەم وەرزە،ئانسۆ فاتیش بە شێوەیەکی گەورە ئاستی بەرز بووەتەوە خۆشحاڵین بە ئاستی ئەو یاریزانەو بەرەوپێشەوە چووە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









