
SNN
سوریا و ئێران ڕێككەوتننامەیەكی سەربازییان واژوو کرد کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا دژ بەو هێرشە ئاسمانییانەی کە دەکرێتە سەر وڵاتە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، ڕێككەوتننامەكە بە بەشداری ژەنەڕاڵ (عەلی عەبدولڵا ئەیوب) وەزیری بەرگری و جێگری فەرماندەی سوپای سوریا و (موحەمەد باقری) سەرۆك ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران واژوو كراوە.
هەردوو وڵات داكۆكییان كرد لە سەر درێژە پێدانی هاوكارییەكانی نێوانیان بۆ دژایەتیكردنی تیرۆر و پشتیوانی یەكتری لە ناوچەكەدا.
ژەنەڕاڵ عەلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ باقری وتی: پەیوەندی ئێران و سوریا پتەوە، سەرەڕای فشار و مەترسییەكان، هاوكاری سەربازی و ئەمنی ئەم دوو وڵاتە بەردەوامی دەبێت و بە هاوكاری سورییەكان و وڵاتانی دیكەی هاوپەیمان ئەم جارەش سەردەكەوین.
باقریش ڕایگەیاند: نەتەوەكانی ناوچەکە، هەروەها ئێران و سوریا بۆ گەشەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان جیدین.
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دۆستی نزیکی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدە و لە شەڕی ناوخۆی سوریا و پشتیوانیکردن لە دیمەشقدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران بە فەرمی رەتیدەکاتەوە کە هێزی بۆ سوریا رەوانەکردبێت تا بەشداری لە شەڕەکاندا بکەن و جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەفسەرانی ئێران لە سوریا ئەرکی راوێژکارییان پێسپێردراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









