
کیکی سیتین و رۆفێتی
SNN Sport
لە رکابەرییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە 3 خاڵی قورسی لە یاریگای خۆی بەدەستهێناو توانی 1-0 یاری دێربی لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوە.
دوای یاریەکە راهێنەری بەرشەلۆنە کیکی سیتین و راهێنەری ئیسپانیۆل فرانسیسکۆ رۆفێتی، بەشداریان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسیان لە ئەنجامی یاریەکە کرد.
سەرەتا کیکی سیتین راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنگرەکە رایگەیاند: یارییەکی باشمان ئەنجام نەدا،یانەی ئیسپانیۆل ناوچەی خۆی بەشێوەیەکی باش داخستبوو،تێپەڕین زەحمەتبوو بە ناویدا،ئێمە رووبەڕووی زەحمەتی دەبووینەوە بۆ ئەوەی بگەین بە قوڵی یاریگای ئەوان، ئەمەش هۆکاربوو کە دەرفەت دروست نەکەین لە گێمی یەکەم”.
دواتر وتی” ئێمە هەرچییەکمان بوێت ئەنجامی دەدەین بۆ بردنەوە، هەموو شتێک لە خولەکە ئەگەری روودانی هەیەو چاوەڕوانی یانەی ریاڵ مەدرید دەکەین بزانین ئەوان چی دەکەن”.
وتیشی” بەوشێوەیە یاریمان نەکرد کە لە یاری ڤیاریاڵ کردمان،هەوڵی ئەوەماندا چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ بەرگری ئەوان کە دایانخستبوو، ئەوان باش بەرگرییان دەکرد و ئێمە بۆشیمان بەجێنەهێشت”.
دواتر فرانسیسکۆ رۆفێتی راهێنەری یانەی ئیسپانیۆل لەسەر شکستی یانەکەی و دابەزینیان بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا وتی: من زۆر هەست بە نائومێدی دەکەم،بەڵام شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، شایەنی لەم ئەنجامە باشتر بووین، هاندەرانی ئیسپانیۆل گەورەن، شایەنی هەموو شتێکن، چونکە ئەوان بۆ چەندین ساڵە پشتگیری یانەکەیان دەکەن”.
وتیشی” راهێنەر بەرپرسیارێتی مانەوە لە خولەکە دەگرێتە ئەستۆ، ئێمە بە هەموو هێزی خۆمانەوە هەوڵی مانەوەمان دا لە لالیگا”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









