
زیدان
SNN Sport
سبەی پێنجشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڤیاریاڵ دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردو باسی لە دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
یارییەکی گرنگ سبەی چاوەڕوانمان دەکات، زۆر قسە دەربارەی ئاهەنگێرانی ئێمە دەکرێت ئەگەر نازناوەکە ببەینەوە، بەڵام گرنگترین شت بۆ ئێمە یاریەکەیەو هیچ شتێکی تر، تەنیا بیر لە ئەوە دەکەینەوە،دەمانەوێت بردنەوە بەدەست بهێنین،بیر لە یەکسانبوون ناکەینەوە، یاری کۆتایی سبەی قورسە، یانەی ڤیاریاڵ ئاستێکی باش پێشکەش دەکات”.
دواتر وتی: تەرکیزی ئێمە تەنیا لەسەر یاریەکەی سبەینێیە، هیچ کێشەیەک لە نێوان من وبەیڵ و جەیمس نییە، ئێمە هەموومان یەک گروپین، من و بەیڵ و جەیمس پێکەوە،من بە بەختم راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدم رۆژانە چێژ لەم یانەیە وەردەگرم،ئێمە تەنیا بیر لە کاری خۆمان دەکەینەوە، هەست بە شانازی دەکەین بۆ ئەو ئاستەی کە پێشکەشی دەکەین، دەبێت بەردەوام بین”.
لە کۆتایدا وتی: لە تۆپی پێ خەڵک رازی جیاوازی هەیە،یاریزانانی تیپەکەم بە نسبەت منەوە باشترینن،کەریم هەر ئەمساڵ باشترین نەبووە، ئەو هەموو ساڵێک باشترینە، تۆپی پێ بۆ تەنیا کەسێک دەبێت،بە دڵنیایەوە یاریزانێکی یانەکەم شایەنی ئەو خەڵاتەیە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









