
AFP
SNN
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی لە زاری چەند پسپۆڕێکی بواری کەشوهەواوە بڵاویکردووەتەوە، کەشوهەوای جیهان بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە گەشەسەندوو نین، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و مەترسی بۆ تەندروستی ملیۆنان کەس دروستدەکات.
بی بی سی نوسیویەتی، ملیۆنان کەسی جیهان لە کەشوهەوایەکی هێندە گەرمدا دەژین کە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و پێدەچێت بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان پەکبخات.
ئەو کەسانەی کە گەرمای هاوین زۆرترین کاریگەری لەسەریان دروستدەکات، لەو وڵاتانەدا دەژین کە گەشەسەندوو نین و کارەکانیشیان زەحمەتە، وەک کرێکاران و جوتیاران.
ماڵپەڕە بەریتانیەکە ئەوەشی نوسیوە، گەرمبوونی زەوی کەشوهەوا بەجۆرێک گەرم دەکات کە بەشێک لە دانیشتوانی زەوی چیتر توانای بەرگەگرتنیان نامێنێت.
لەوبارەیەوە د.رێبێکا لوکاس توێژەر لە زانکۆی بیرمینگهام وتوویەتی: “بەرکەوتن بە گەرمای زۆر دەبێتەهۆی بورانەوە و رەقبوونی ماسولکە و دواتر پەککەوتنی گورچیلە و ریخۆڵەکان. نابێت هەرگیز مەترسییەکانی گەرمابوونی زۆر بە کەم بزانرێت”.
شارەزایان گازە ژەهرینەکان لە بەرگەهەوادا بە هۆکاری گەرمبوونی زەوی دەزانن، رێکخراوەکانی ژینگە و بەشێک لە وڵاتانیش هەوڵەکانیان بۆ خاوکردنەوەی دیاردەی گەرمبوونی زەوی چڕکردووەتەوە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









