
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: وێنە: The Telegraph
SNN
بەریتانیا دەڵێت ڕووسیا هەوڵیداوە دەستوەربداتە هەڵبژاردنە گشتیەکانی ساڵی 2019 ی بەریتانیاوە دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستی بە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی هەستیاری بەریتانیا گەیشتووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دۆمینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتوویەتی: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی حکومەتی بەڕیتانیادا دەرکەوتووە ڕووسیا چەند جارێک هەوڵیداوە دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووی بەریتانیا کە پارتی پارێزەرانی وڵاتەکە سەرکەوتنیان تیایدا بەدەستهێنا، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد ڕووسیا ئامانجی چی بووە لەو هەوڵەی.
وتیشی: “زۆر دڵنیاین لەوەی ڕووسییەکان هەوڵیانداوە دەستوەربدەنە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی 2019 ی بەریتانیا، ئەوەش بەجۆرێک بووە کە ڕووسیا بەشێوەیەکی نایاسایی چەند بەڵگەنامەیەکی هەستیاری لەبارەی رێککەوتنی بازرگانی سەربەخۆی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا دەستکەوتووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕێدێت بڵاویکردۆتەوە”.
ڕاب باسی لەوەشکرد: “هەر هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە پڕۆسەی دیموکراتی وڵاتەکەمان جێی قبوڵکردن نیە، حکومەتی بەریتانیاش مافی خۆیەتی لە داهاتوودا بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی ئەو هەوڵانە بداتەوە.”
لە بەرامبەریشدا حکومەتی ڕووسیا ئەو تۆمەتانەی بەریتانیای رەتکردووەتەوە و وتوویەتی: “ئەم تۆمەتانە ڕوون نین و ئەوەندە کەموکورتیان هەیە کە مەحاڵە لێشیان تێبگەیت.”
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ڕووسیا تۆمەتبارکرابوو بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و فەرەنسادا.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









