وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: هاوکاری تەندروستی دەگەیەنینە هەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
SNN
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لە هاوسۆزی و پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە و راشیگەیاند: “فەرەنسا بە چەندین پڕۆژەی جیاواز هاوکاری هەرێم دەکات و لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوکاری تەندروستیش بۆ هەرێم دەنێرێت”.
ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەدوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “فەرەنسا هاوکاری تەندروستی دەگەیەنێتە هەرێمی کوردستان تا بتوانێت باشتر رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە، هاوکات یارمەتی دەگەیەنینە نەخۆشخانەی هەڵەبجە”.
لۆدریان باسی لە پڕۆژەکانی وڵاتەکەی کرد لە هەرێمی کوردستان و وتی: “هەروەک چۆن لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا بەڵێنمان دابوو، هاوکاری ئاوارەکانی کەمپی بەردەڕەش دەکەین”.
وتیشی: “بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەڵمانیا بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ، فەرەنسا پڕۆژەیەکی تایبەت بە ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە بوارەکانی پەروەردەدا هاوکاری هەرێم دەکەین، جگە لەوەش ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، پشتیوانی گەنجانی کورد دەکات”.
لە درێژەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: “هاوسۆزین بەرامبەر بە گرژییەکانی هەرێم و عێراق کە هاووڵاتیان بەهۆیەوە بوونەتە قوربانی یاخود باجەکەی دەدەن، هەروەک چۆن هاوسۆزین بەرامبەر ئەو قەیرانە داراییەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، لەکاتێکدا فەرەنسا و وڵاتانی جیهانیش تووشی بوون”.
باسی لەوەشکرد: “جەخت لە جوامێری حکومەتی هەرێم دەکەینەوە کە ئاوارەی سووریایان لەخۆگرتووە”.
لە بەرامبەریشدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی لۆدریانی کرد لەبەرامبەر هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانی وڵاتەکە بەتایبەت لە شەڕی دژ بە داعشدا و وتیشی: هێشتا هەرێم و عێراق پێویستیان بە پشتیوانی فەرەنسا و هاوپەیمانان هەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









