
بارتۆمیۆ و کیکی سیتین
SNN Sport
بە پێی زانیاری راگەیاندنەکانی ئیسپانیا، هێشتا لە یانەی بەرشەلۆنە هیچ بڕیارێک لەسەر داهاتووی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کیکی سیتین نەدراوەو ئیدارەی یانەکە نایەوێت بە خێرایی بڕیار بدات.
پاش دۆڕانی بەرشەلۆنە بە ئۆساسۆنا 2-1 لە هەفتەی 37ی لالیگا و لە دەستدانی نازناوی خولەکە بە تەواوی،یانەی بەرشەلۆنە کۆبوونەوەی لەگەڵ کیکی سیتین ئەنجامداوەو بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، بڕیار لەسەر داهاتووی ئەو راهێنەرە نەدراوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت بڕیارێکی ئاگرین و بە پەلە بدات.
ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بە پەرۆشە ئاستی باشی یانەکە دەگەڕێتەوە دوای پشووەکان و داهاتووی کیکی سیتینی راهێنەر لە چەند رۆژی داهاتوو بە فەرمی دیاری دەکرێت.
لە ئێستادا لە یانەی بەرشەلۆنە ناکۆکی لە نێوان یاریزانەکان و کیکی سیتینی راهێنەر هەیە،دوای شکستی بەرشەلۆنە بە ئۆساسۆنا، سیتین مانەوەی خۆی لە یانەکە دووپاتکردەوە، بەڵام بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە ناپۆلی کە لە 8/8/2020 لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کیکی سیتین راهێنەر دەبێت یان نا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









