دیپلۆماتكارێكى ئێران: دوو به‌رپرسى باڵاى عێراق له كه‌یسى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى تێوه‌گلاون

قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران | فۆتۆ: Anadolu Agency/Getty Images
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیپلۆماتكارێكى ئێرانى رایگه‌یاند: دوو به‌رپرسى باڵاى عێراق له كه‌یسى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى تێوه‌گلاون، وتیشى: “ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران تاوتوێ ده‌كه‌ین”.
ئه‌میر مووسه‌وى، دیپلۆماتكارى ئێران ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “دوو كه‌سایه‌تى و به‌رپرسى باڵاى حكومه‌تى عێراق یارمه‌تى ئهمریكایانداوه له كه‌یسى كوشتنى قاسم سوله‌یمانیدا و ناوه‌كانیان لاى خۆمان پارێزراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى تر‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌ن كه به‌هه‌مانشێوه له‌و بابه‌ته تێوه‌گلاون”.
رۆژى چوارشه‌ممه ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێران بڵاویكرده‌وه، “مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌فته‌ى داهاتوو به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته تارانى پایته‌ختى ئێران، دواتر سه‌ردانه‌كانى بۆ ریاز و واشنتۆن ده‌ستپێده‌كات”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران له‌باره‌ى سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى مسته‌فا كازمى بۆ ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حكومه‌تى ئێران ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق تاوتوێده‌كات، به‌تایبه‌تیش له سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ تاران ئه‌م فایله گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
رۆژى 3ى كانونى دووه‌مى 2020، قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران به فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بووه ئامانجى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا و خۆى و پاسه‌وانه‌كانى هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ی عێراقى كوژران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









