“پێویسته هه‌رێم و به‌غدا به هاوبه‌شى ئیداره‌ى خاڵه سنوورییه‌كان بده‌ن”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیه‌نێت: ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری هەولێر تەواو یاسایی و دەستورییە، ده‌شڵێت: “پێویسته هه‌رێم و به‌غدا به هاوبه‌شى ئیداره‌ى خاڵه سنوورییه‌كان بكه‌ن”.
بەهار مه‌حمود، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند :”هاتنی مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌ولێر و ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران لە شاری هەولێر هیچ كێشیەكی یاسایی و دەستووری نییە، چونكە تاوەكو ئێستا هەرێمی كوردستان و هەولێریش بەشێكن لە عێراق، بۆیە ئەنجامدانی كۆبوونەوە نەك لە هەولێر، بەڵكو لە هەر شارێكی تری هەرێمی كوردستان یاسایی و دەستوورییە” .
لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی خاڵە سنووریيەكان له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه، ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی ئاماژەی بەوە كرد: “ناكرێت حكومەتی عێراق بە تەنیا ئیدارەی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵكو دەبێت بە هاوبەشی هەرێم و بەغداد ئیدارەی خاڵە سنوورییەكان بده‌ن”.
پێشتر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو: “لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان و پاراستنی گومرگەكان و جێبەجێكردنی ئاسایش و یاسا تێیاندا، پلانێكی گشتگیر و بەهێزمان داناوە و سەرجەمییان كۆنترۆڵ دەكەینەوە”.
هێزە ئەمنییەكانی سوپای عێراق لە بەرەبەیانی 11ی تەمموزەوە، قۆناغێكى تر‌ى ئۆپراسیۆنی (پاڵەوانانی عیراق)یان لە چەند ناوچەیەكی جێناكۆك دەستپێكردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









