
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە کۆتا یاری خۆیدا لە خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ کۆتایی بە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە هێناو توانی گۆڵبارانی یانەی ئەلاڤێس بکات.
بەرشەلۆنەی دووەمی ریزبەندی خولەکە دوور لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەلاڤێس بووەوەو لە ئەنجامدا توانی 5-0 بردنەوە تۆمار بکات و میسی بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی بە 25 گۆڵ بەهێزتر کرد.
گۆڵەکانی بەرشەلۆنە یاریزانان، فاتی 24، میسی 34، 75، سوارێز 44، سیمیدۆ 58 تۆماریان کردوو میسی بە باشترین یاریزانی یاریەکە دیاری کراو توانی ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 25 گۆڵ بەرزبکاتەوە.
بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ دووەمی ریزبەندی ئەم وەرزەی لالیگای پێبڕا.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









