
کۆتینیۆ
SNN Sport
هیچ یانەیەک ئامادەی گواستنەوەی کۆتینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە نیە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو یاریزانە خواستنەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونخ کۆتایی هات و ئێستا مافی یانەی بەرشەلۆنەیە مامەڵە بە کڕینییەوە بکات.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا هیچ گرێبەستێک بۆ کۆتینیۆ نەهاتووە، هیچ یانەیەک ئامادە نیە 80 ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بەرازیلییە بدات، کە یانەی بەرشەلۆنە داوای دەکات.
هەروەها کۆتینیۆ لە یانەی بەرشەلۆنە ساڵانە مووچەیەکی زۆری پێدەدرێت، بۆ ئەوەش هیچ یانەیەک ئامادە نیە ئەو مووچەیە کە لە یانەی بەرشەلۆنە وەریدەگرێت پێی بدات.
لە کۆتایدا رۆژنامەکە نوسیویەتی، یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانە بە هۆی کۆتینیۆوە، چونکە مووچەیەکی زۆر ساڵانە لە یانەکە وەردەگرێت و هیچ شوێنێکیشی لە پێکهاتەی سەرەکی نیە،هەروەها هیچ گرێبەستێکی فەرمی بە دەستی یانەی بەرشەلۆنە نەگەیشتووە.
کۆتینیۆ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی رابردوو بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخ کرد بە بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ بژاردەی کڕین بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی ئەمساڵ،بەڵام یانە باڤاریەکە رەتیکردەوە ئەو یاریزانە بکڕێت.
کۆتینیۆ لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی 2017 لە یانەی لیڤەرپوڵەوە بە بڕی 120ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 40 ملیۆن یۆرۆی زیادەی تر پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە سەرکەوتوو بێت و بە ناچاری یانەی بەرشەلۆنەی بە خواستن بەرەو بایرن میونخ جێهێشت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









