بەبێ دیاربوونی سەرچاوەکەی ماسییەکانی عێراق ژەهراوی دەکرێن

SNN
دوای لەناوچوونی ملیۆنان ماسی و سهرئاوكهوتنیان لە لێواری یەكێك لە هۆراوەكان، لیژنەی هاوبەشی وەزارەتهكانی كشتوكاڵ و تهندرووستی و ژینگە سەردانی هۆراوی دەلمەجی لە نێوان پارێزگاكانی واست و دیوانییە لە ناوەڕاستی عێراق كرد، بۆ ئەوەی سامپڵی ماسییە لەناوچووەكان وەربگرن و دوای ئەنجامدانی پشكنین هۆكاری لەناوچوونیان بزانن.
توێژەی بواری ژینگە و پسپۆڕی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بە (بغداد الیوم)ی رایگەیاند: لەناوچوونی ئەو ژمارە زۆرەی ماسی لە هۆراوی دەلمەج لە 2ی ئەم مانگەوە، بەهۆی ژەهراویكردنی رێڕەوی باكووری هۆراوەكەوەیە.
لەیس عوبەید وتیشی: “لەناوچوونی ماسییەكان بەردەوامە. تا ئێستا بە دەیان تەن لەناوچوون، بەڵام ئەمڕۆ رێژەی لەناوچوونیان كەمترە، بەراورد لەگەڵ دوو رۆژی رابردوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەگوێرەی گرێبەستێكی واژووكراو، راوكردنی ماسی و باڵندە لەو هۆراوە بە كەسایەتییەكی ناوچەكە سپێردراوە، بۆیە ژمارەیەك ماسیگر و كەسانی دیكە كە لەوانەیە دژایەتییان لەگەڵ خاوەن گرێبەستەكە هەبێت”، هۆراوەكەیان ژەهراوی كردووە.
هەروەها، ئەو شوێنەی ژەهرەكە لێیەوە هەڵدراوەتە ناو ئاوەكە، بیابانە و لە كۆنترۆڵی ئەمنیدا نییە. هیچ خاڵێكی هێزە ئەمنییەكان و پۆلیس لەو ناوچەیە نین، بۆیە ساڵی رابردووش رووبەڕووی هەمان كارەسات بووەوە.وتیشی “ئاوەكە بە درێژایی نزیكەی 50 كیلۆمەتر ژەهراوی كراوە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









