
زیدان و کاسێمێرۆ
SNN Sport
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری چوار یاریزانی هێڵی ناوەند بکات.
بەرنامەی چرینگیتۆی بە ناوبانگی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، زیدان لە هێڵی ناوەند بڕیاریداوە چوار یاریزان یاری پێ بکات و گرنگترین یاریزانەکانیش بریتین لە کاسێمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ و ڤاڵڤێردی.
هەروەها ئەگەر هازارد لە %100 ئامادە نەبێت، ئەوا راهێنەرە فەرەنسیەکە یاری بە هەر سێ یاریزان ڤینسیۆس جۆنیۆر، بنزیمەو ئیسکۆ دەکات لە هێڵی پێشەوە.
یاریەکە سبەی هەینی لە 7ی ئابی 2020 لە ناو یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت، یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە سوودی یانەی مانچستەرسیتی تەواو بوو.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









