
ئاڵای هەرێمی هۆنگ کۆنگ
SNN
ئیداره‌ی ئه‌مریكا 11 بەرپرسی باڵای هۆنگ کۆنگی خسته نێو لیستی سزاكانیه‌وه كه یه‌كێكیان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری هەرێمی هۆنگ كۆنگ، كاری لام-ه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه به تۆمه‌تی “په‌كخستنی ئۆتۆنۆمی بوونی هۆنگ كۆنگ و سنوورداركردنی ئازادیی راده‌ربڕین و رێگریکردن لە گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هۆنگ كۆنگ 11 كه‌س خراونه‌ته نێو لیستی سزاكانه‌وه”.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراونه‌ته نێو لیستی سزاكانه‌وه هه‌ریه‌ك له كاری لام، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری هۆنگ كۆنگ، كریس تانگ پینگ كیونگ، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هۆنگ كۆنگ، ستیفن لۆ وای چونگ، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی هۆنگ كۆنگ و ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ی باڵای هه‌رێمه‌كه‌ن.
ئەو 11 کەسە به‌هۆی ئه‌وه‌ی خراونه‌ته نێو لیستی سزاكانه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیان له ئه‌مریكا گیراوه و كاركردنی هاووڵاتییانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵیاندا قه‌ده‌غه كراوه.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
14كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









