
داعش
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئاسایشى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتیانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به تایبه‌تى له سنوورى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا و گونده‌كانى سنوورى خانه‌قین كه چه‌كدارانى داعش له به‌رنامه‌یاندایه به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى بۆمبی چێندراو له سه‌ر رێگاكان دابنێن.
هێزە ئەمنییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی له سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش كرده‌وه‌كانیان روو له زیادبوونه، هه‌فتانه په‌لامار و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له دژى هێزه عێراقییه‌كان و هاووڵاتیانیش ئه‌نجامده‌ده‌ن. زۆربه‌ى كرده‌وه‌كانیان به چه‌كى قه‌ناس و له رێگه‌ى په‌لامار و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هێزه‌كان یان دانیشتووانى گونده‌كانى سنووره‌كه‌یه، به‌ڵام له نوێترین زانیاری‌دا کە بەرپرسێکی ئەمنی سنوورەکە ئاشکرایکردووە، له به‌رنامه‌یاندایه شێوازى هێرشەکانیان بگۆڕن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: “زانیاریمان هه‌یه چه‌كدارانى داعش له سنوورى گونده‌كانى نزیك جه‌له‌ولا بۆ ناوچه‌كانى نزیك خانه‌قین بۆ له‌مه‌ودا له رێگه‌ى بۆمبه‌وه به‌شێكى زۆر په‌لامار و كرده‌وه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانیش ئه‌نجامبده‌ن”.
وتیشى: “چەکدارانی داعش پیلانیان هەیە بۆمبه‌كان له‌سه‌ر رێگاكان و به تایبه‌تى رێگه كشتوكاڵییه‌كانى نێوان گونده‌كان و ئه‌و رێگانه‌ى هێزه‌كان پێیدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن دابنێن، ئه‌مه‌ش دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شێوازى رابردوویان، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره چه‌كدارانى داعش له‌م شێوازه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و زیاتر به چه‌كى قه‌ناس یان هه‌ڵكوتانه سه‌ر گونده‌كان كرده‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌دا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









