پێنج هۆکار وادەکەن هاندەرانی بەرشەلۆنە خەون بە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان ببینن

یاریزانانی بەرشەلۆنە لە یاری ناپۆلی
SNN Sport
هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەم وەرزە خەون بە بردنەوەی نازناوی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە مێژوویاندا دەبینن و دەیانەوێت لە شاری لیشبوونەوەی پۆرتوگالی بە دەستی بهێنن.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، پێنج هۆکار وادەکات هاندەران خەون بە بردنەوەی ئەم نازناوەوە ببینن، ئەمەش دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە توانی 3-1 لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بباتەوەو بۆ چارەگی کۆتایی سەرکەوت.
هۆکارەکانیش ئەمانەن…
- بوونی میسی لە یانەکە.
- یانەکە چەندین یاریزانی بە توانای لە هێڵی ناوەند و هێڵی پێشەوە هەیە، ئەمەش یاریدەدەری دەبێت تا نازناوەکە بباتەوە.
- گەڕانەوەی دی یۆنگ لە پێکان و دەرکەوتنی بە ئاستێکی بەرز لە یاری بەرامبەر بە ناپۆلی.
- یارییەکانی چارەگی کۆتایی خولەکە بە یەک یاری ئەنجام دەدرێت لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی.
- درەوشانەوەی تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەکە لەگەڵ هەریەکە لە پیکێ و لینگلێت لە هێڵی بەرگری و ئەوەش لە یاری ناپۆلی بە دیارکەوت.
بەرشەلۆنە یاریەکە لە رۆژی هەینی لە کاتژمێر 10:00 لە بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ ئەنجام دەدات، کە ئەو یانەیەش رکابەرێکی قورسە لە چارەگی کۆتایی و بە ڕای چاودێران نزیکە نازناوەکە بباتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









