چیرۆکی خەولە ئەو کچە 24 ساڵەی بە دەستی براکەی بووە قوربانی خۆشەویستی

خەولە قادر، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
خەولە وەكو زۆربەی كچانی دیكەی ئەم نیشتمانە دەبێتە قوربانی پەیوەندی خۆشەویستی، بەڵام هی خەولە جیاوازە، چونكە خۆشەویستەكەی چەند جارێك چووە بۆ داوای و كەسوكاری خەولە رازی نەبوون.
هاوڕێكەی خەولە كە بەردەوام بەیەكەوە بوون بەمشێوەیە باسی چیرۆكی خۆشەویستی خەولە و خۆشەویستەكەی دەكات و بەچاوی پڕ گریانەوە قسەكانی دەكات و دەڵێت: “ماوەیەك بوو خەولە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێكدا هەبوو، پاشان لهگهڵ كوڕەکە گەیشتنە ئەو بڕیارەی كە ئیتر پێویستە بچنە نێو پرۆسەی هاوسەرگیری و ئامادەكارییەكانیان تەواوكرد، ئهوه بوو كوڕەكە چەند جارێك چووه داوای، بەڵام كەسوكارەكەی رازینەبوون، بە كچەكەشیان وت: نابێت شوو بەو كوڕە بكەیت”.
لهو بارهیهوه ناسك سەعید، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دهڵێت: “ئێمە دوور و نزیك پەیوەندیمان بەو كچەوە نییه، راستە لە هەندێك كەناڵ و سایت وا بڵاوكراوەتەوە كە هاتبێتە لای ئێمە، بەڵام هیچ شوێنێکمان نییە بۆ داڵدەدانی ژنان و كچان”.
SNNی پەیوەندیكرد بە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر رووداوەكە بدات، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو بە پێی زانیارييەكان، رووداوەكە بەم شێوەیە بووە، “رۆژی دووشەممە دوای ئەوەی دایكی دەچێتەلای خەولەی كچی لە ماڵی خزمێکیان لە یەكێک لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر، براكەیشی بە شوێنەكە دەزانێت، دواتر بە چەند گوللـەیەک خەولە دەكوژێت”.
هەر بە پێی زانیارييەكان تاوەكو ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، “هیچ كەسێك لەسەر رووداوەكە دەستگیرنەكراوە لێكۆلینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە”.
خەولە قادر تەمەنی 24 ساڵە و دەرچووی بەشی كتێبخانەیە لە پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر و دانیشتووی گوندێكی سەربە ناحیەی بەحركە بووە لە سنووری هەولێر.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








