
کیکی سیتین
SNN Sport
لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بە هەشت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ توانی لە یانەی بەرشەلۆنە بباتەوەو تووشی شکستێکی مێژوویی کرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردوو لەسەر دۆڕانی یانەکەی وتی:”ئەمە شکستێکی زۆر بە ئازارە،هێشتا زووە بۆ قسەکردن دەربارەی ئەوەی کە ئایا من دەمێنمەوە، ئەمە بۆ من ناگەڕێتەوە،من تەنیا 6 مانگم لە یانەکە تێپەڕاند، پیکێ راست دەکات، من ناتوانم بە تەنیا شکستەکە هەڵبگرم”.
دواتر وتی:”سەرەتای یاریەکەمان بە باشی دەستیپێکردوو ئێمە لە ئاستیاندا بووین،لە راستیدا من هەست بە بێهیواییەکی گەورە دەکەم،ئەوەی ئەمڕۆ روویدا سوکایەتی بوو،با کاردانەوە فەرمییەکان ببینین”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” ژووری جلگۆڕینی یانەکە زۆر بێهیوا بووە،جیاوازیەکە ئەمڕۆ کارەسات بوو،ئەوە روون بوو ئەمڕۆ نەمانتوانی کێبڕکێ لەگەڵ بایرن میونخ بکەین،من دڵتەنگم بەهۆی ئەم دۆڕانەوە نەک بەهۆی داهاتووی خۆم لە یانەکە،داوای لێبووردن لە هاندەران دەکەم بۆ ئەم ئەنجامە”.
لە کۆتایدا وتی:” ئێمە زۆر بێئومێدین، بەڵام دەبێت بیر لە داهاتوو بکەینەوە، ئەم وێنەیە جوانتر بکەین کە ئەمڕۆ پێی دەرکەوتین،ئەوەی ئەمڕۆ روویدا دەبێت شیکاری بۆ بکەین لە روانگەیەکی فراوانەوە،متمانە بە خۆبوون بەرامبەر بە راهێنەر دوای ئەم دۆڕانە روخا”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









