
سیتین و بارتۆمیۆ
SNN Sport
شەوی رابردوو سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ، کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی و ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە ئەنجامداو تێیدا دوورخستنەوەی کیکی سیتینی راهێنەری بە دوای خۆیدا هێنا.
سەرۆکی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند:” کیکی سیتین دوورخراوەتەوەو وەرزی داهاتوو راهێنەری بەرشەلۆنە نابێت، چاوەڕەوانیش دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە پێگەی فەرمی خۆیەوە بە بەیاننامەیەک دوورخستنەوەی راهێنەرەکە دووپات بکاتەوە.
بە پێی زانیاریی رۆژنامەکانی نزیک لە بەرشەلۆنە، نزیکترین راهێنەر لە یانەی بەرشەلۆنە، پۆچتینۆی ئەرجەنتینی و رۆناڵد کومانی هۆڵەندییە.
یانەی بەرشەلۆنە لە رۆژی هەینی تووشی شکستێکی مێژوویی بوو، بە ئەنجامی 8-2 بە یانەی بایرن میونخ دۆڕاو لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان دەرکرا.
لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە دۆخێکی قورس تێدەپەڕێنێت و دەنگۆی چوونی میسی هەیە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









