سیاسەتمەدارێکی عێراق: قائانی بە نهێنی لەگەڵ کازمی کۆبووەتەوە

SNN
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عێراقی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران کۆبووەتەوە، کە ناوبراو لە سەردانێکی نهێنییدایە لە عێراق.
شابەندەر لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە: “پێش وادەی سەردانەکەی کازمی بۆ واشنتن کە بڕیارە 20ی ئەم مانگە ئەنجامیبدات، پێشوازی لە قائانی کردووە کە پەیامێکی نەرمی پێبووە بۆ عێراق”.
ئەو سیاسەتمەدارە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش: “سەردانەکەی قائانی لەکاتێکدایە کە هێرشی مووشەکی کاتیۆشا بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامە و شەوی رابردووش هێرشکراوەتەسەر بنکەی سەربازی تاجی و ناوچەی سەوز”.
کۆتایی مانگی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێرانی کرد، رۆژنامەی عەرەبی لەندەنیش لەدوای سەردانەکە ئاشکرایکرد: کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران دوو داواکاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەی رەتکردووەتەوە کە یەکێکیان پەیوەستبووە بە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێراندا.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









