گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1268
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (20/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئەمە خەونە.
  • کومان پەرۆشەوە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و داوای پابەندبوون و هاندانی تیمەکەی دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە لوتکە.
  • ” من تەنیا کار لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەم کە دەیانەوێت هەموو خۆیان ببەخشن”.
  • “دەمەوێت میسی لە یانەکە بێت”.
  • “دەبێت یاریزانەکان جارێکی تر چێژ وەربگرنەوە”.

مارکا:

  • دەست هەڵگرتن لەسەر بەیڵ و جەیمس.
  • چوونی ئەم دوو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانی یانەی ریاڵ مەدریدە لەگەڵ 9 رۆژ لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ و تا ئێستا هیچ هەواڵێک نیە دەربارەی چوونیان لە یانەکە.
  • کومان:” نازانم میسی دەمێنێتەوە یان نا”.
  • یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لە نێوان بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان دەبێت دوای ئەوەی بایرن 3-0 لە لیۆنی بردەوە.

ئاس:

  • هیوامان هەیە میسی بمێنێتەوە.
  • کومان بە راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە دیاری کراو رایگەیاند” نامەوێت ئەم وێنەی ئێستای بەرشەلۆنە ببینم”.
  • ” من دەمەوێت کار لەگەڵ ئەوانە بکەم کە ئێستا لێرەن”.
  • بایرن میونخ 3-0 لە لیۆن دەباتەوەو لەگەڵ پاریس سانجێرمان یاری کۆتایی دەکات.
  • یانەی ریاڵ مەدریدی خوار تەمەنی 19 ساڵ بە راهێنەرایەتی رائول لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانەو توانی 3-0 لە یانەی ئینتەرمیلان بباتەوە.

سپۆرت:

  • کومان سەرکردایەتی یانەکە دەگرێتە ئەستۆ.
  • کومان قسە دەربارەی نوێبوونەوەی یانەکە و گەڕانەوەی شکۆ بۆ یانەکە دەکات لەگەڵ چوونی یاریزانەکان.
  • بڕوای وایە میسی دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە و قسە دەربارەی یاریزانە لاوەکان و گرێبەستی یاریزانان دەکات.
  • یانەی بایرن میونخ دەگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان و 3-0 لە یانەی لیۆن دەباتەوەو لە رۆژی یەکشەممە یاری کۆتایی بەرامبەر بە پاریس سانجێرمان دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this