لوتكه‌ى عێراق – ئوردن – میسر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه: په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز ده‌كه‌ین

كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى عێراق – ئوردن – میسر له ئوردن | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لوتكه‌ى عێراق – ئوردن – میسر راگه‌یه‌نراوى هاوبه‌شى كۆتایی لوتكهكهیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند: هه‌رسێ وڵات جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له هاوكاریكردن و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورى و ئه‌منییه‌كان، ئاشكراشیانكرد: هه‌رسێ وڵات رێككه‌وتن هه‌ماهه‌نگى ستراتیژى یه‌كترى بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “جگه له جه‌ختكردنه‌وه له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ستراتیژییه‌كانى هه‌رسێ لا باس له به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى كراوه به‌تایبه‌ت له كه‌رته‌كانى: كاره‌با، وزه، ناوچه‌ى ئابوورى هاوبه‌ش، سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى باسكردنى هاریكارى هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به دۆخى وڵاتى فه‌له‌ستین كراوه و تێیدا هاتووه، “پرسى فه‌له‌ستین پرسێكى گرنگه پێویسته هه‌رسێ لا هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئاشتى و یه‌كسانى ته‌واوه‌تى به‌جۆرێك كه مافه یاساییه‌كانى خه‌ڵكى فه‌ڵه‌ستین ده‌سته‌به‌ربكات، به مه‌به‌ستى بوونیادنانى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بۆیان، پێویستیشه ئسیرائیل هه‌وڵه داگیركارییه‌كانى رابگرێت بۆ سه‌ر خاكى فه‌له‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا بێته‌كایه‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوى كۆتاى لوتكه‌كه‌دا باس له كێشه و قه‌یرانه سیاسى و ئه‌منییه‌كانى سوریا و لیبیاش كراوه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، “سه‌رۆكى هه‌رسێ وڵات كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به رێزگرتن له سه‌روه‌رى ئه‌و وڵاتانه و بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵبدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”.
مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵی لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵای دووەم و سەرۆکی میسڕ عەبدولفەتاح سیسی.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڵاویكرده‌وه كه مسته‌فا كازمى، پاش كۆتایی هاتنى لوتكه‌ى عێراق – ئوردن – میسر گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









