“ئومێد خۆشناو په‌رله‌مانى كوردستان به‌جێده‌هێڵێت و پۆستێكى نوێ وه‌رده‌گرێت”

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
پارتی دیموكراتی كوردستان رێكارەكانی تایبەت بە گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی حزبی بە كۆتا گەیاندووە، هەفتەی داهاتوو دەستبە جێبه‌جێكردنیان دەكات، كه یه‌كێكیان بریتیه له لابردنى ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى كوردستان له پۆسته‌كه‌ى و پڕكردنه‌وه‌ى جێگه‌كه‌ى به كاندیدێكى تر.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ریگرتوون، “لە ئێستادا پارتی دیمو‌كراتى كوردستان بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حزبە بڕیاریداوە ئەحمەد كانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی بگوازێتەوە بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی، بۆ ئه‌وه‌ى پۆستی جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەولێری پارتی وەرگرێت، لە جێگەی ئەو ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەبێتە بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان كه له چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌رگیراون، “لە جێگەی ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەڵكەوت ئەنوەر، كاندیدی ژمارە 52 دانیشتووی قەزای شارەزوور ده‌چێته په‌رله‌مان و ده‌بێته جێگره‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی هەموو ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشه‌وه دەستبە جێبه‌جێكردنی گۆڕانكارییەكان دەكرێت”.
SNN ئەوەشی زانیووە، “ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكارییانە بە فەرمانی خودی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری لەبارەوە دراوە، هاوكات ئومێد خۆشناو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پەیوەندی بە هەڵكەوت ئەنوەرەوە كردووە و داوای لێكردووە خۆی ئامادەبكات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكارییه‌كان و جێگرتنەوەی لە پەرلەمانی كوردستان وەك ئەندام پەرلەمان نەك وەك سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









