شاره‌وانى كه‌لار وه‌ڵامى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌داته‌وه: بیناى شاره‌وانى نه‌سووتاوه

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان و بیناى قایمقامیه‌تى كه‌لار پاش سووتاندنى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر لێدوانێكى سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان كه وتویهتى: به‌رپرسانى كه‌لار خۆیان خه‌ڵكیان هانداوه شاره‌وانى بسووتێنن بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ناوبچێت، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار وه‌ڵامده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: هیوادارین قسه‌كانى ته‌نیا له‌ڕووى وه‌رگرتنى زانیارى نادروسته‌وه بێت”.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “دوێنێ له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان كۆمه‌ڵێك قسە و بۆچوونی لەسەر شاره‌وانى كه‌لار و به‌رپرسانى گه‌رمیان دەربڕی کە سەرلەبەری زانیاری هەڵە یان تۆمەت بوون، هیواداریشن قسەکانی تەنیا لەڕووی نەبوونی زانیاریی دروستەوە سەرچاوەی گرتبێت نەوه‌ك ئەوەی بە ئه‌نقەست نیازی چەواشەکردنی رای گشتی هەبووبێت”.
وتیشى: “محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بەوەدا به‌رپرسان خۆیان خه‌ڵكیان هانداوه له كه‌لار شاره‌وانى بسووتێنن بۆ ئه‌وه‌ى دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵی لەناو بچن، به‌ڵام دیاره ناوبراو بێئاگایه له‌وه‌ى له كه‌لار نه شاره‌وانى سووتاوه و نه خۆپیشانده‌رانیش هێرشیان کردووەتە سەر بینای شاره‌وانى”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “وه‌كو شاره‌وانى كه‌لار هه‌موو ئه‌و قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانەی سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و پێمانوایه ئه‌و قسانە هەوڵێکە بۆ ناشیرینكردنى ناو و ناوبانگى شاره‌كه‌مان و راشیدەگەیەنین، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هه‌ر دۆسییه‌یه‌كی گەندەڵی شك ده‌بات دەتوانن بەڵگەکانیان پێشکەشی داواكارى گشتى و دادگا بکەن و سكاڵا تۆمار بكه‌ن نه‌ك بە بڵاوکردنەوەی تۆمەت و زانیاری هەڵە رای گشتی چەواشە بکەن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و به‌رپرسه پێی وایه دۆسیه له شاره‌وانى و تاپۆ له‌ناو برابێت، به‌ڵام له كه‌لار خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته سه‌ر بیناى قایمقامیه‌ت ته‌نیا زیانى ماددیان له ئۆتۆمبیل و كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى داوه و هیچ به‌ڵگه و دۆسییه‌یه‌ك نه‌سووتێندراوه یان زیانى پێنه‌گه‌یشتووه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









