
میسی
SNN Sport
میسی و یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی جیادەبنەوە و ئەو یاریزانە قسەی کۆتایی بە یانەکەی وتووە و بە تەواوی بڕیاری چوونی دا.
میدیا ئیسپانی و ئەرجەنتینیەکان بڵاویانکردووەتەوە، میسی بە یانەی بەرشەلۆنەی راگەیاندووە دەیەوێت یانەکە جیبهێڵێت و بە نامەیەک ئەو یایزانە بە یانەکەی وتووە ئارەزوو دەکات گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێنرێتەوە و پەیوەندی بە ئەو یانەیەوە دەکات کە دەمەوێت.
ئەمە لە کاتێکدایە میسی دەتوانێت لە ماوەی 6 مانگی تر گرێبەستی نێوانیان لەگەڵ بەرشەلۆنە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە دەیانەوێت بە یاسایی گرێبەستی نێوانیان بشکێنن، ئەمەش بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی لە هەفتەی داهاتوو بەشداری راهێنانەکان و تاقیکردنەوە تەندروستییەکان ناکات و بڕیاری کۆتایی داوە، چاوەڕوانیش دەکرێت یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوبکاتەوە و هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت.
نزیکترین یانە لەو یاریزانەوە، یانەکانی ئینتەرمیلان و مانچستەرسیتی و پاریس سانجێرمانە.
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









