“سلێمانى پایته‌ختى داهاتووى ئابوورى كوردستان”

ئینفۆگرافیك: رێدوان عه‌داله‌ت
بنكۆڵكارى: تیمى رۆژنامه‌نووسانى (SNN)
عێراق 12 یه‌مین وڵاته له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ڕووى یه‌ده‌گى غازى سروشتیه‌وه، له‌ناو دڵى ئه‌م وڵاته‌شدا پارێزگاى سلێمانى خاوه‌نى 80٪ى كۆى یه‌ده‌گى غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان-ه، به هه‌بوونى سێ كیڵگه‌ى گه‌وره پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى نه‌وت و غازى وڵات چه‌سپاندووه، هه‌ربۆیه شیكهرهوانى ئابوورى و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێده‌كه‌ن ئه‌م پارێزگایه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا “ببێته پایته‌ختى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان”.
سووربوونى پێنوێنى بازاڕه‌كانى نه‌وت و دابه‌زینى داتاى بازاڕى كاغه‌زه داراییه‌كان له جیهان دا بوونه‌ته بابه‌تێكى ئاسایی، چونكه پاشاى بازاڕى وزه كه نه‌وت-ه رۆژبه‌ڕۆژ زیاتر نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستدات، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌و دابه‌زینه‌یه كه رۆژى 22ى نیسان، تۆماریكرد و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشه 16 دۆلار، پێش ئه‌وه‌ش نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تهكسس له رۆژى 20ى ئایار، گه‌یشتبووه ـ27 دۆلار و به‌هاكه‌ى له به‌هاى پارچه‌یه‌ك كلێنیكسى پاككه‌ره‌وه‌ى چێشتخانه كه‌متربوو، ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه رۆژى 10ى نیسان، وڵاتانى رێكخراوى ئۆپیك+ به‌گشتى و سعودیه و رووسیاى ركابه‌ر دواى زیاتر له یه‌ك مانگ ململانێ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له 33 دۆلار دا جێگیر بكه‌ن، بۆیه له ئێستادا بۆچوونێك دروستبووه كه ده‌ڵێت: خۆرى نه‌وت روو له ئاوابوونه و خۆرى غازى سروشتى ده‌یه‌وێت هه‌ڵبێت، به‌ڵام ئایا عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و پارێزگاى سلێمانى به تایبه‌تى له‌كوێى ئه‌م هاوكێشهیهدان؟ هاتنى ئه‌م قۆناغه نوێیه چى له هه‌گبه‌دایه بۆ سلێمانى؟
نیكۆس تاسفۆس، توێژه‌ر و نووسه‌رى پێشكه‌وتوو له په‌یمانگاى ئاسایشى وزه و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌باره‌ى بیرۆكه‌ى هاتنى سه‌ده‌ى غازى سروشى ده‌ڵێت: “هه‌رچه‌نده پێدانى به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى سه‌ده‌ى غازى سروشتى سه‌ده‌یه‌كى دره‌وشاوه ده‌بێت قورسه، به‌ڵام زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه غازى سروشتى سه‌رچاوه‌یه‌كى خاوێن و هه‌رزانى وزه‌یه ده‌كرێت ئومێدێكى باش بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینى ده‌كه‌م تا ساڵى 2040 ئه‌م سه‌رچاوه وزه‌یه پێگه‌ى خۆى بچه‌سپێنێت و دڵنیاشم قۆناغى گواستنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى وزه له نه‌وته‌وه بۆ غاز به خێرایی تێده‌په‌ڕێت”.

هاوكات پێشبینیه‌كى ده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تى وزه كه له ساڵى 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه پشتڕاستى ده‌كاته‌وه كه “غازى سروشتى هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو نزیكده‌بێته‌وه له‌وه‌ى ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى جێگره‌وه‌ى نه‌وت، چونكه تا ساڵى 2040 خواست به‌ڕێژه‌ى 40٪ له‌سه‌ر كاره‌با به‌رزده‌بێته‌وه له جیهان دا، هاوكات وڵاتان هه‌وڵى زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى وزه‌كانیان بكه‌نه غازى سروشتى، هه‌وڵه‌كانیش چڕده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌بگرن له پیسبوونى زیاترى ژینگه و گه‌رمبوونى زه‌وى، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر به ویستى خۆشیان نه‌بێت ناچارن په‌نا به‌رنه به‌ر غازى سروشتى”.
غازى سروشتى هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو نزیكده‌بێته‌وه له‌وه‌ى ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى جێگره‌وه‌ى نه‌وت
له‌نێو هاوكێشه‌ى ئه‌م قۆناغه‌دا عێراق خاوه‌نى پێگه‌ى خۆیه‌تى، چونكه به‌پێى كۆتا ئامارى بڵاوكراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌وت و غاز كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه “عێراق خاوه‌نى 135 ترلیۆن پێ سێجا یه‌ده‌گى دڵنیای غازى سروشتییه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 12 مین وڵاتى جیهانه له‌ڕووى یه‌ده‌گى غازى سروشتیه‌وه، سێ چاره‌گى ئه‌م یه‌ده‌گه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ نه‌وتدایه و غازى سروشتى خاوێن نیه، رۆژانه له‌م كێڵگانه 357 ملیار پێ سێ جا غازى سروشتى به‌رهه‌مده‌هێنرێت”.

بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له‌باره‌ى عێراق-ه‌وه ده‌ڵێت: “عێراق سێ كێڵگه‌ى سه‌ره‌كى غازى سروشتى هه‌یه له به‌سره (هاوبه‌شه له‌نێوان عێراق و ئێران) و حه‌مرین و رومادی، له 70%ى غازى سروشتى عێراق-یش پێى ده‌وترێت هاوشان (ئاوه‌ڵ) ئه‌و غازه‌یه كه له‌گه‌ڵ نه‌وت دێته ده‌ره‌وه، له عێراق دا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت كه ده‌رده‌هێنرێت نزیكه‌ى 700 پێ سێجا غازى له‌گه‌ڵدایه”.
به هه‌بوونى ئه‌م سه‌رچاوه زۆره‌ى غاز، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیووه وه‌به‌رهێنان له‌م كێڵگانهدا بكات، عێراق ناچاره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كاره‌با له هه‌ردوو وێستگه‌ى مه‌نسووریه و سه‌در به‌رهه‌مبهێنێت رۆژانه 28 ملیۆن پێ سێجا غازى سروشى له ئێرانه‌وه هاورده بكات به زیاده‌ى 5 ملیۆن پێ سێ جا له رۆژه گه‌رمه‌كاندا، ئه‌مه‌ش به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له ساڵى 2014 له‌نێوان عێراق و ئێران واژوو كراوه و ساڵ به ساڵ گه‌شه‌ى پێى دراوه، به‌ڵام وادیاره ئه‌م دۆخه تا كۆتایی بۆ عێراق ناچێته سه‌ر، چونكه رۆژ به‌رۆژ هاوكێشه سیاسییه‌كانى عێراق ئاڵۆزتر ده‌بن، رۆژى 26ى نیسان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “30 رۆژى تر نوێده‌كه‌ینه‌وه بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ى غازى سروشى له ئێران-ه‌وه هاورده بكات، له‌دواى ئه‌وه مایك پۆمپه‌یۆ، خۆى به وردى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كات”.

به‌پێى زانیارییه‌كان، “حكومه‌تى ئه‌مریكا له ئێستادا ستراتیژیه‌تى نوێى ئابوورى و سیاسى خۆى له عێراق جێبه‌جێده‌كات، كه بریتیه سزادانى زیاترى ئێران و ناچاركردنى عێراق به رووكردنه كه‌رتى غازى سروشتى هه‌رێم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیه‌وه زۆر به‌ڕوونى ئه‌و په‌یامه‌ى گه‌یاندووه‌ته عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، سامر غه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى راسپێردراوى عێراق، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕاستى مانگى ئازار نوێنه‌رى حكومه‌تى ئه‌مریكا له شارى میونخ له ئه‌ڵمانیا چاوى به نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى وزه‌ى توركیا كه‌وتووه و پێى وتووه: پێویسته كۆتایی به هێنانى غازى سروشتى له ئێران-ه‌وه بهێنن به‌شێوه‌یه‌كى هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو”، هه‌ربۆیه‌شه له رۆژى 31ى ئازار، به هۆكارێكى نادیار و له رووداوێكى ته‌مومژاویدا بۆرى هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى له ئێرانه‌وه بۆ توركیا له نزیك گوربولام له پارێزگاى ئاگرى له توركیا ته‌قیه‌وه و ئێستا به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و بازرگانیه شكستى هێناوه، هاوكات پرۆژه‌ى (توركش ستریم) بۆ هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى رووسیا و عێراق بۆ ئه‌وروپا له توركیا-وه چالاكبووهتهوه.
پێویسته عێراق رووبكاته غازى سروشتى هه‌رێم و واز له ئێران بهێنێت
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز، هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا بۆ فشار خستنه سه‌ر ئێران پشتڕاستده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: “له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌مریكا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات گه‌مارۆى ئابوورى زیاتر بخاته سه‌ر ئێران، نه‌وه‌ك ته‌نیا له هه‌رێم و عێراق-ه‌وه، به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌رى جیهان ئه‌و كاره ده‌كات، ئه‌مریكاش عێراقى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نابێت چیتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن و ماوه‌ى 30 رۆژى بۆ درێژكرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه عێراق هیچ چاره‌یه‌كى نیه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم مامه‌ڵه بكات و غازى سروشى لێ وه‌ربگرێت”.
هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى غازى سروشتیه‌كه‌ى له ئێران-ه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان زیاتر چڕبوونه‌ته‌وه، چونكه رۆژى 19ى نیسان، سامر غه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی هه‌رێم كه سه‌رۆكایه‌تى شاندى هه‌رێمى ده‌كرد بۆ به‌غدا ئه‌و راستیه‌ى نه‌شارده‌وه و وتى: “له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له گفتوگۆداین بۆ گه‌شه‌دان به كێڵگه‌كانى غازى سروشتى”.
هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا هاوشێوه‌ى دۆخى دارایی هه‌ردوولایان له قۆناغێكى هه‌ستیار و بێ ئومێدكهردان، به‌ڵام له‌نێو هه‌موو ئه‌م ئاڵۆزیانه‌دا هه‌رێم به گشتى و پارێزگاى سلێمانى به‌تایبه‌تى به‌هۆى ئه‌و سامانه‌ى له‌ژێر زهمینهكهیدایه كارتێكیان به‌ده‌سته‌وه ماوه و ده‌كرێت ببێته خاڵى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه و دانووستانه‌كانى ئه‌م دوو لایه‌نه كه ئه‌ویش بریتیه له غازى سروشتى، چونكه له‌كۆى پێنج كێڵگه‌ى ئه‌و سامانه سروشتیه: كۆرمۆر، میران، كورده‌میر، چه‌مچه‌ماڵ و بنهباوى، چواریان ده‌كه‌ونه پارێزگاى سلێمانى

شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له‌باره‌ى پێگه‌ى سلێمانى له هاوكێشه‌ى غازى سروشتى عێراق-دا ده‌ڵێت: “سلێمانى چالاكترین كێڵگه‌ى غازى سروشتى كه هه‌یه‌تى كێڵگه‌ى كۆرمۆر-ه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى یه‌ده‌گه گه‌وره‌كه‌ى، ئه‌م كێڵگه‌یه ده‌توانێت له ئه‌گه‌رى گه‌شه‌دان به به‌رهه‌مهێنانى غازى پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى عێراق دابینبكات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكرێت سلێمانى ده‌كاته پێگه‌یه‌كى گه‌وره، چونكه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت غازى سروشتى بفرۆشێته‌وه به به‌غدا وه‌ك چۆن له بازاڕى ره‌شدا ده‌توانێت بیفرۆشێته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ڕووى یاساییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كى نیه، چونكه ده‌كرێت هاوشێوه‌ى ئه‌وه بیكات كه چۆن كاره‌با ده‌فرۆشێته‌وه به موسڵ و كه‌ركوك، ئهشكرێت بكرێت به‌شێوه‌ى (به‌دیل) بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌رێم غازى سروشتى بدات به به‌غدا و له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان بودجه بده‌ن به ئێمه”.

له‌باره‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا هه‌رێم ده‌توانێت خواستى عێراق پڕبكاته‌وه؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: “به‌ڵى بێگومان، نه‌وه‌ك ته‌نیا كاره‌با، به‌ڵكو ده‌كرێت ئه‌م غازه داهێنانى تێدا بكرێت، بۆ نموونه كاتى خۆى پلانى ئه‌وه هه‌بوو له ده‌وروبه‌رى چه‌مچه‌ماڵ (شارى غاز سروشتى) دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى غازى سروشتى بگات به زۆربه‌ى ماڵه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه جێبه‌جێى نه‌كرا”.

پێچه‌وانه‌ى شێركۆ جه‌وده‌ت، غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق كه هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز-ه، پێى وایه له ئێستادا هه‌رێمى كورستان ناتوانێت پشت به كێڵگه‌كانى سلێمانى و به‌تایبه‌تیش كێڵگه‌ى كۆرۆمۆ ببه‌ستێت بۆ دابینكردنى پێداویستى كاره‌با، چونكه ئه‌م كێڵگانه پێویستیان به گه‌شه‌دانى زیاتره و ده‌ڵێت: “هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى سلێمانى خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى زۆرى غازى سروشتیه، به‌ڵام ئه‌و تواناى به‌رهه‌مهێنانه‌ى كه ئێستا هه‌یه‌تى ناتوانێت غاز ره‌وانه‌ى عێراق كات، ته‌نیا له حاڵه‌تى گه‌شه‌دان به كێڵگه‌كانى: میران، كورده‌میر و بلۆكى چه‌مچه‌ماڵ له‌پاڵ كێڵگه‌ى كۆرمۆر- دا ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات”.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق بشیه‌وێت ناتوانێت په‌ره به كێڵگه‌كانى هه‌رێم كوردستان بدات به‌تایبه‌تى سلێمانى كه خۆشى پشتى پێ به‌ستوون، به‌هۆى ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ى كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان كردوویه‌تى، له‌و باره‌یه‌وه غالب محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “عێراق تا كێڵگه‌كه هى خۆى نه‌بێت ناتوانێت ئیشى تێدا بكات، ئه‌م بابه‌ته‌ش كێشه‌یه، بۆ نموونه كۆمپانیاى دانه غازى ئیماراتى تا ساڵى 2040 گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م گرێبه‌سته‌ش خۆى له بنه‌ڕه‌تدا به‌ربه‌سته بۆ عێراق”.
به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنه‌كان هه‌رێمى كوردستانیش خاوه‌نى زیاتر له 5 ترلیۆن پێ سێجا غازه، له‌و رێژه‌یه‌ش 80%ی له سنوورى پارێزگاى سلێمانییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئابووریناسان به گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕواننه داهاتووى ئه‌م شاره به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا پرۆژه‌ى لامهركهزیبوونى له به‌رده‌ستى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادایه.
د. خالد حه‌یده‌ر، پسپۆڕى ئابوورى و مامۆستا له به‌شى ئابوورى زانكۆى سلێمانى له‌باره‌ى پێشبینیهكانى بۆ داهاتووى سلێمانى به‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌ى كه هه‌یه‌تى ده‌ڵێت: “بۆچوونێكى هه‌ڵه هه‌یه كه پێيوایه ئه‌گه‌ر سلێمانى لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌ربگرێت و بتوانێت سوود له نه‌وت و غازهكهى وه‌ربگرێت ئیتر پارێزگاكانى تر بێ به‌ش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه خودى پرۆسه‌ى ئیداره‌دان بریتیه له نه‌رمى نواندن، له‌ڕووى ئابوورى و یاسایشه‌وه سلێمانى ده‌توانێت پاش وه‌رگرتنى لامه‌ركه‌زى له‌و سه‌رچاوه سروشتیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى كه هه‌یه‌تى ده‌توانێت یارمه‌تى پارێزگاكانى تریش بدات”.
ئه‌و ئابووریناسه پێى وایه پێویسته به‌رپرسانى سلێمانى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان به‌تایبه‌تى نه‌وت و غاز به‌كاربهێننه‌وه بۆ گه‌شه‌دان به سێكته‌رى كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن داهاتوویه‌كى پرشنگدار به‌دیبهێنن و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “داهاتى غازى سروشتى كۆتایی هاتووه و كاتیه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت به‌كاریبهێنینه‌وه بۆ خزمه‌تكردنى داهاتى ئابوورى و پاره‌كه‌ى بخرێته‌وه خزمه‌تى كه‌رتى كشتوكاڵ و پرۆژه‌ى باش دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده پشت نه‌به‌ستین به هاورده‌كردنى شتومه‌ك، تا ئه‌و ئاسته‌ى سلێمانى بگاته ئاستى خۆژێنى”.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له ئێستادا سه‌رقاڵى داڕشتنى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌تى ئه‌و پارێزگایه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت پێشكه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمى بكات، به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا غازى سروشتى له‌كوێى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دایه؟ ئایا جێگه‌ى ده‌كرێته‌وه له‌و پرۆژه‌یه‌دا؟
رێكه‌وت زه‌كى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ببێته به‌شێكى گرنگ له پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین پرۆژه‌كه‌مان كرچوكاڵ ده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌بردنى سامانه سروشتیه‌كان به‌شێكه له پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌تى سلێمانى
له‌باره‌ى گرنگى هه‌بوونى نه‌وت به گشتى له پارێزگاى سلێمانى و غازى سروشتى به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز ده‌ڵێت: “غازى سروشتى وه‌ك كێوێك له پشتى لامه‌ركه‌زیه‌تى سلێمانى ده‌وه‌ستێت، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ جۆراوجۆر كردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و جگه له‌وه‌ى خۆى پاڵپشتى سێكته‌ره‌كانى تریش ده‌كات”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌م سامانه به‌گوێره‌ى پێویست په‌ره‌ى پێ بدرێت رێكه‌وت زه‌كى ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: “نه‌بوونى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئیداره‌ى خۆجێى پارێزگاى سلێمانی-ه‌وه گه‌وره‌ترین كێشه‌یه، چونكه ئێستا ئێمه وه‌ك ئه‌و په‌نده كوردیهمان لێهاتووه كه ده‌ڵێت: ماڵه‌كه‌ى پڕه له رازیانه و خۆى به سكئێشه ده‌مرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌مانه‌وێت به پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
سلێمانى پایته‌ختى داهاتووى ئابوورى كوردستان
سلێمانى له‌دواى به‌سره خاوه‌نى گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى نه‌وت و غازه له عێراق دا، له رابردووش‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى زیاتر له 32٪ پیشه‌سازى عێراق بوو بووه گه‌وره‌ترین شارى پیشه‌سازى وڵات، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئابوورى ئه‌م شاره تووشى جۆرێك له وه‌ستان هاتووه، به‌ڵام پرسیاره كه ئه‌وه‌یه ئایا سلێمانى به پشتبه‌ستن به غازى سروشتى و به جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌توانێت ببێته “پایته‌ختى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان”؟
وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره هه‌رچه‌نده له‌ڕووى سیاسى یه‌وه ره‌نگه هه‌مووان كۆك نه‌بن له‌سه‌رى، به‌ڵام رسته‌ى: به‌ڵى، سلێمانى ده‌بێته پایته‌ختى ئابوورى هه‌رێم له داهاتوو دا، تاكه رسته‌یه كه شێركۆ جه‌وده‌ت، غالب محه‌مه‌د، رێكه‌وت زه‌كى و د.خالید حه‌یده‌ر له‌سه‌رى كۆن و هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه له‌باره‌یه‌وه.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








