“ئەو خانووەى پێنج ساڵە بە هەژارى بوونیادم ناوە بە دوو دەقە شارەوانەى هەولێر رووخاندى”

یەکێک لەو خانووە زێدەڕۆیانەى کە لەلایەن شارەوانى هەولێرەوە رووخێنراوە | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
گوندى (کانى گەنى) لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر بووەتە شوێنێک بۆ بەشێکى زۆر لەو هاووڵاتییانەى کە بەهۆى خراپى دۆخى داراییان و بە ئامانجى رزگاربوون لە کرێچییەتى خانوو بە زێدەڕۆ دروستدەکەن، یەکێک لەو خاوەن موڵکانەش کە خانووەکەى لەلایەن شارەوانى هەولێرەوە رووخێنراوە دەڵێت: “پێنج ساڵە چاوەڕێى ئەوەم بچمە ناو خانووى خۆم کەچى شۆفڵەکانى حکومەت بە دوو خولەک خانووەکەیان رووخاند، ئێستا من روو لە کوێ بکەم”.
ماوەى چەند رۆژێکە لە چوارچێوەى هەڵمەتى نەهێشتنى زێدەڕۆى شارەوانى هەولێر هەڵمەتێکى دەستپێکردووە بۆ رووخاندنى ئەو خانوو موڵکانەى کە دروستکراون، لەو چوارچێوەیەشدا، لە دوو رۆژى رابردوودا شارەوانى هەولێر بە شۆفڵ چەند خانوویەکى لە گوندى کانى گەنى لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگاکە رووخاند کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە دروستکرابوون.
محەمەد فەیسەڵ، سەرۆکخێزانێکى تەمەن 45 ساڵە، پێنج منداڵى هەیە، چیرۆکى چۆنیەتى دروستکردنى خانووە رووخاوەکەى بۆ SNN دەگێڕێتەوە دەڵیت: “ماوەیەکى زۆرە من کرێچیم، ماوەى پێنج ساڵە سەرقاڵى دروستکردنى ئەو خانووەم، ئەمساڵ ويستم بچمە ناو خانووەکەم، کەچى شارەوانى هەولێر خانووەکەى رووخاندم”.
ئەو هاووڵاتییە بە قوڕگى پڕ لە گریانەوە دەشڵێت: “ئێستا من و خێزانەکەم روو لە کوێ بکەین؟! ئەو خانووەى ئەمویست لە تەمەنى پیریدا لێى بحەسێمەوە و لە کرێچییەتى رزگاریکردم ئێستا نەماوە، ئێستا من چى بکەم”.
شارەوانى هەولێر پێشتر رایگەیاندبوو: “بەهۆى ئەوەى ئەو هاووڵاتییانە ئەو خانووانەیان لەسەر زەوى زێدەڕۆ دروستکردووە هەڵمەتى رووخاندنیان دەستپێکردووە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









