ههفتهى داهاتوو ههڵمهتی دووباره سهوزكردنهوهى شاخى گۆیژه دهستپێدهكات

شاخى گۆیژه له شارى سلێمانى پاش سووتانى بهشێكى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هەفتەی داهاتوو پارتى سهوزى كوردستان هەڵمەتێكی گەورەی ژینگەیی بۆ دووبارە سەوزكردنەوەی شاخى گۆیژە رادەگەیەنن، سكرتێرى ئهو پارتهش دهڵێت: “سكاڵاى یاساییمان تۆماركردووه بۆ دۆزینهوهى ئهنجامدهرانى ئاگرهكهى شاخى گۆیژه”.
ملكۆ بازیانی، سكرتێری پارتی سەوزی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “لە یەكەم ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكەی شاخی گۆیژە و سووتانی دارستانی ئەو شاخە، دەستمان بە بەدواداچوون كردووە لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و قەبارەی زیانە ژینگەییەكانی ئەو كارەساتە نەخوازراوە، بۆیە گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی ئەوەی لە شاخی گۆیژە روویدا كارەساتێكی سروشتی نەبوو، بەڵكو پێدەچێت بە مەبەست ئەم كارە كرابێت بۆ كەمكردنەوەی رێژەی سەوزایی سلێمانی”.
وتیشى: “ئێمە سكاڵای یاسایمان لە داواكاری گشتی سلێمانی تۆماركردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە، هەر ئەمڕۆش داواكاری گشتی وەڵامی داینەوە كە سكاڵاكەیان ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی دووی شاری سلێمانی كردووە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی دادگاوە پۆلیس دەستبكات بە گەڕان و لێكۆڵینەوەكانی بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەم كارەساتە ژینگەییە”.
ملكۆ بازیانی لهبارهى دواین ئامارهكانى ئهو ئاگرهوه ئاشكرایكرد: “بە گوێرەی دواین ئامارهكان تا ئێستا 27 هەزار داری بەتەمەن كە هەندێكیان تەمەنیان زیاتر لە 50 ساڵ دەبێت سووتاون، هەر بەو هۆیهشهوه %5ی ئۆكسجینی شاری سلێمانی لەناوچووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە 30 ساڵ دەبێت تا بتوانین شاخی گۆیژە بە تەواوەتی وەك پێش ئاگركەوتنەوەكە سەوز بكەینەوە”.
سكرتێری پارتی سەوزی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “هەرچەندە لە ئێستادا وەرزی چاندنی نەمام نییە بۆ ئەوەی هەڵمەتی چاندنی نەمام رابگەیەن و دەبێت لەمانگی 12 ئەو كارە بكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هەفتەی داهاتوودا بە هاوكاری و هەماهەنگی زۆرترین رێكخراوی ژینگەیی و پۆلیسی دارستان و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دارستان و پاوانی سلێمانی و ژینگەدۆستان هەڵمەتێكی گەورەی ژینگەیی بۆ چۆنییەتی دووبارە سەوزكردنەوەی شاخی گۆیژە رادەگەیەنین، لە هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبین”.
ههر لهوبارهیهوه عەبدوڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پاوان و دارستانی سلێمانی بۆ SNN وتى: “بەگوێرەی ئەو خەمڵاندنەی كە بۆ زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكەی شاخی گۆیژە ئەنجاممانداوە دەركەوتووە، زیاتر لە 200 دۆنم لە دارستانی شاخەكە سووتاوە، بۆیە بەو توانا كەمەی كە هەمانە ناتوانین چاودێری هەموو ئەو دارستانە سروشتییانە بكەین كە لە شاخی گۆیژە و چەند شوێنێكی دیكە هەمانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ دووبارەی سەوزكردنەوەی شاخی گۆیژە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









