نرخى ته‌ماته به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له سلێمانى گران ده‌بێت

داگرتنى ته‌ماته له عه‌لوه‌ى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
نرخى ته‌ماته به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له سلێمانى گران ده‌بێت، نوێنه‌رى ژوورى بازرگانى سلێمان له عه‌لوه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت: “به‌هۆى ئه‌و رێكارانه‌ى كه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆى جوتیاران گرتوونیه‌ته به‌ر نرخى ته‌ماته گرانبووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند هاووڵاتیی و سه‌وزه‌فرۆشێك په‌یوه‌ندییان به SNNه‌وه كرد به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونكردن بۆ گرانبوونى نرخى ته‌ماته، سه‌لام محه‌مه‌د، یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییانه به SNNى راگه‌یاند: “نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته به هه‌زار دیناره ئێستا، ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم ئه‌مڕۆ به‌شێك له سهوزهفرۆشهكانیش له عه‌لوه‌ى سلێمانى یان ته‌ماته‌یان نه‌كڕیووه یان كه كڕیویانه به‌هۆى به‌رزى نرخه‌كه‌یه‌وه به هه‌مان نرخى خۆى و به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ قازانجێكى بخه‌نه سه‌ر فرۆشتوویانه، چونكه ترساون هاووڵاتییان لێیان نه‌كڕن”.
به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونكردن بۆ ئه‌و كێشه‌یه SNN په‌یوه‌ندى به عه‌لوه‌ى سلێمانیه‌وه كرد، له‌و باره‌یه‌وه عه‌تا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، نوێنه‌رى ژوورى بازرگانى سلێمانى له عه‌لوه‌ى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “لاى ئێمه سێ جۆر نرخ بۆ ته‌ماته دانراوه كه ئه‌وانیش 650 دینار، 900 دینار و هه‌زار دیناره، راسته نرخى ته‌ماته ئه‌مڕۆ زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و تهماتهیهى جاران به 500 دینار یه‌ك كیلۆیمان ده‌فرۆشت ئێستا به هه‌زار دینار ده‌یفرۆشین”.
له‌باره‌ى هۆكارى گرانبوونى نرخى ته‌ماته‌وه عه‌تا محه‌مه‌د وتیشى: “هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆى رێكارى تووندى گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه به قاچاخهێنانى ته‌ماته نادرێت، له‌به‌ر ئه‌وه نرخه‌كه راسته‌وخۆ به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكارى تر‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ئێستادا به رێژه‌ى 2 بۆ 3% ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆى ته‌ماته دابه‌زیووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى هه‌رێم به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق هه‌نارده ده‌كرێت”.
نوێنه‌رى ژوورى بازرگانى سلێمانى له عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌باره‌ى پێشبینییه‌كانیان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى نرخى ته‌ماته ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت چاوه‌ڕێده‌كه‌ین نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته بگاته هه‌زار و 500 دینار”.
روونیشیكرده‌وه: “پێشبینى ده‌كه‌ین به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ به‌رهه‌مى په‌تاته‌ش بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر و سلێمانى”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









