
تای ماڵتا
SNN
لە وڵاتی چین بەکتریایەکی نوێ بڵاوبووەتەوە و جیهانی ترساندووە کە زیاتر لە 3 هەزار و 245 کەسی تووشکردووە بە نەخۆشی (برۆسیلات) بێ ئەوەی هیچ کەسێکی کوشتبێت.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە دەسەڵاتدارانی چین نەخۆشییەکی بەکتریاییان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی دزەکردنی چەند ماددەیەکەوە لە کارگەیەکی دەرمان پەیدا بووە.
لیژنەی تەندروستیی هەرێمی قانسو ئاشکرایکردووە “3245 کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون کە هۆکارەکەی بەریەککەوتنە لەگەڵ گاگەل و ئاژەڵی تووشبوودا و کەسەکە تووشدەکات”.
نەخۆشییەکە تای ماڵتاشی پێدەوترێت کە سەرئێشە و ئازاری ماسولکە و تای لەگەڵە و رەنگە ئەو نیشانانە ببنە دیاردەیەکی ناکۆتا و لە مرۆڤ نەبێتەوە.
گواستنەوەی پەتاکەش بۆ مرۆڤ زۆر ئەگەری زۆر کەمە، تەنیا لەڕێگەی گواستنەوەی بەکتریاکەوە مرۆڤ تووش دەبێت بەهۆی هەناسەدانەوە.
هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییەش بەکارهێنانی پاککەرەوەیەکی بەسەرچوو بووە لە کارگەکەدا لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ساڵی پاردا و بەتەواویی بەکتریاکانی لەناو نەبردووە.
راپۆرتی کەناڵە ئەمریکییەکە دەڵێت “بەکتریاکە مانگی دیسەمبەری ساڵی پار ژمارەیەک خوێنکاری تووشی پەتای برۆسیلات بوون و لە هەرێمی هیلونگیانگیش بە خێرایی بڵاوبووەوە”.
دوای ئەو رووداوەش لە کۆتاییەکانی مانگی دیسەمبەری رابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە و تائێستا ژیانی لە 952 هەزار و 240 کەس سەندووەتەوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









