
مۆراتا
SNN Sport
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە تەواوی گرێبەستی لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووەو شەوی رابردوو یانەکە وێنەی یاریزانەکەی بڵاوکردەوە کە سەفەری شاری تۆرینۆی کردبوو بۆ واژووکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا وردەکاری گرێبەستی ئەم یاریزانەی لەگەڵ یۆڤانتۆس بڵاوکردووەتەوەو ئاشکرای دەکات گرێبەستەکە بە خواستنە بۆ ماوەی دوو ساڵ، لەگەڵ بژاردەی کڕین لە دوای دوو ساڵەکە بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ.
هەروەها یانەی یۆڤانتۆس بڕیاریداوە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ مووچە بەم یاریزانە بدات، لەگەڵ 2 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پاداشت، ئەمەش لە کاتی گۆڕانکارییەکان و بردنەوەی نازناوەکان.
چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو هەردوولا واژوو لە سەر گرێبەستی نێوانیان بکەن و جارێکی تر مۆراتا درێسی بیانکۆنێری بپۆشێتەوە.
مۆراتا لە 2014 تا 2016 بۆ یانەی یۆڤانتۆس یاری کردووە، توانیویەتی لە 63 یاری 15 گۆڵ تۆماربکات.
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت بۆ شوێنی مۆراتا گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بکات،لە ئێستادا ئەم یانەیە لە گفتگۆدایە لەگەڵی.

✈️ 𝔸𝕝𝕧𝕒𝕣𝕠 𝔸𝕚𝕣 lands in Turin! 🇮🇹#FinoAllaFine #ForzaJuve pic.twitter.com/A93jA7jBdH
— JuventusFC (@juventusfcen) September 21, 2020
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









