
مونسیف سەلاوی و ترەمپ
SNN
مونسیف سەلاوی سەرۆکی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەو ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا رایگەیاند، ڤاکسینی کۆرۆنا بە دڵنیاییەوە پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2020 ئامادە دەبێت.
مونسیف لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ (سکای نیوز) ئاماژە بەوە دەکات: ئێستا 6 ڤاکسین لە ئەمریکا قۆناغی سێیەمیان تێپەڕاندووە، تەنیا ئەوە ماوەتەوە کاریگەرترینیان وەک ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان ئاشکرا بکەین و ئەوەی کە ئێمە هەوڵمان بۆ داوە پێش ساڵی نوێ ئامادە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ڤاکسینەکەی ئەمریکا لە نیوان مانگەکانی تشرینی یەکەم یاخود تشرینی دووەم ئامادە دەبێت، واتا پێش هاتنی ساڵی نوێ.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمریکا بۆ دوای وڵاتی چین و رووسیا کەوت لە بەرهەمهێنای ڤاکسینەکە، مونسیف وتی” قۆناغی سێیەمی تاقکردنەوەی ڤاکسین زۆر ئەستەمە، رووسیا و چین ئەو قۆناغەیان ئەنجام نەداوە، من لەو بروایەدام ڤاکسینەکەی رووسیا و چین هێندە سیاسییە هێندە پەیوەندی بە چارەسەرەوە نییە”.
دۆناڵد ترەمپ هەفتەی رابردوو رایگەیاند: پێش ساڵی نوێ 100 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەبێت بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکا، لە مانگی نیسانی 2021 دا دەتوانین 330 ملیۆن ڤاکسین بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکا فەراهەم بکەین.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









