
جیابوونەوە- طلاق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دارایی و نەبوونی هەلی كار و خراپی باری گوزەرانی هاووڵاتییان، ساڵانە تادێت ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرەكان لەیەكتری بەرەو زیاد بوون دەچێت بەجۆرێك خەریكە ڕێژەی جیابوونەوە لە دادگاكان نزیك دەبێتەوە لە ڕێژەی هاوسەرگیری، پارێزەرێكیش هۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانی جیابوونەوەی هاوسەران بۆ SNNڕووندەكاتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە دادگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان 33 هەزار و 432 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و لەبەرامبەریشدا هەشت هەزار و 500 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە و بەرزترین رێژەی جیابوونەوەش لە شاری سلێمانی تۆماركراوە كە سێ هەزار و 448 حاڵەت بووە، هەر بە گوێرەی ئامارەكان لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە نزیكەی 30 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆماردەكرێت مانگانەش نزیكەی 91 حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری تۆماركراوە.
كارزان سەلام، پارێزەری ڕاوێژكار بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو ئەزمونەی كە هەمانە و ڕۆژانە لە دادگاكاندا بەركەوتنمان هەیە لەگەڵ هاووڵاتییاندا و لە دۆسییەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی خێزانەكاندا كاردەكەین ئەوە دەردەكەوێت كە ساڵانە حاڵەتەكانی هاوسەرگیری كەمدەكەن و لەبەرامبەریشدا حاڵەتەكانی جیابوونەوەی زیاد دەكەن، هەرچەندە بۆ ئەمساڵ بەهۆی هاتنەكایەی كەرەنتینەی ڕاگرتنی دەوامی دادگا و فەرمانگەكانی دیكە هێشتا بە ژمارە حاڵەتەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەمان لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بۆ ئەمساڵیش ڕێژەی جیابوونەوە زۆر زیادیكردووە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هۆكاری پشت جیابوونەوەی هاوسەرەكان چەند پاڵنەرێكی هەیە، گرنگترینیان خراپی باری ئابووری خیزانەكان و نەبوونی هەلیكار و لێكتێنەگەیشتنی نێوان هاوسەرەكان و هاوكات تەكنەلۆجیاو بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش هۆكارێكی دیكەی سەرەكییە بۆ جیابوونەوەی هاوسەرەكان لەیەكتری”.
ئەو پارێزەرە باسی لەوەشكرد، “ئەگەر ئەم دۆخی خراپی باری گوزەرانی هاووڵاتییانە هەروا بەردەوامی هەبێت و خەڵك بێكاربێت هاووڵاتییان لەماڵەوە بمێننەوە لە بێكاریدا بێگومان حاڵەتەكانی جیابوونەوەش لەگەڵیدا زیاد دەكات، چونكە كاتێك هاوسەرەكان زۆربەی كاتەكانیان لەماڵەوە بەسەردەبەن و هیچ ئیش و كارێكیان نییە بارێكی دەرونی ناخۆش زاڵ دەبێت بەسەریاندا دواجار ئەمەش سەردەكێشێت بۆ حاڵەتی لێكتێنەگەیشتن و شەڕو و گرتنەبەری دادگا و سكاڵا تۆماركردن و دواتر جیابوونەوە، بۆیە ئەگەر وا بڕوات حاڵەتەكانی جیابوونەوە یەكسان دەبێتەوە لە گەڵ حاڵەتەكانی هاوسەرگیری ئەوەش دواجار بە هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵگا كۆتایی دێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









